خەبات مێدیا: ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 27ی خەزەڵوەر، کاسبکارێکی کورد بەناوی سەعدی ڕۆستەم زادە کوڕی ساحیب، خەڵکی هەورامان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە
خەبات مێدیا: ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی 27ی خەزەڵوەر، کاسبکارێکی کورد بەناوی سەعدی ڕۆستەم زادە کوڕی ساحیب، خەڵکی هەورامان لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە تەقەی لێدەکرێ و گیان دەسپێرێ.
بەپێی وتەی خەڵکی هەورامان سەعدی ڕۆستەم زادە، بێتاوان بووە، هێزەکانی ڕژیم وتویانە کە بە دوای ڕاوەدوونانی قاچاخچیەکان بوون وسەعدی بەهەڵە فیشەکی بەرکەوتووە و گیانی سپاردووە.
ناوبراو دوساڵ لەمەوپێش باوکی فەوت دەکات و تەنیا خۆی و دایکی بە هەژاری دەمێننەوە، سەعدی منداڵێکی دوساڵانی لەدوای خۆی بەجێ هێشتووە.
هیچ پاساوێک بۆ ئەم جینایەتە نیە و خەڵکی بەشەرەفی هەورامان مافی خۆیانە ئەو هێزانە کە بە ئیزنی خامنەیی تەقە لە خەڵکی بێتاوانی کورد دەکەن، سزا بدەن و دەبێ وەڵامی ئەم جینایەتانە بدرێتەوە، دەنا نەک کۆتایی پێ ناهێنن، ڕۆژ بە ڕۆژیش بۆ کوشتنی خەڵک دەستیان ئاوەڵاتر دەبێ.