شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پەیامی سازمانی خەبات بە بۆنەی کۆچی دوایی دوکتور فرسەت سۆفی

پەیامی سازمانی خەبات بە بۆنەی کۆچی دوایی دوکتور فرسەت سۆفی

بە بۆنەی کۆچی دوایی دوکتور فورسەت سۆفی کەسایەتی سیاسی و پارێزگاری هەولێر و بەرپرسی چالاک و دڵسۆز لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بابەشێخ حوسەینی سکرتێری

بە بۆنەی کۆچی دوایی دوکتور فورسەت سۆفی کەسایەتی سیاسی و پارێزگاری هەولێر و بەرپرسی چالاک و دڵسۆز لە حکومەتی هەرێمی کوردستان، بابەشێخ حوسەینی سکرتێری گشتی وئەندامانی ڕێبەرایەتی و هاوباوەڕانی سازمانی خەبات، سەرەخۆشی بە حکومەتی هەرێمی کوردستان، خانەوادەی بەڕێزیان و خەڵکی هەولێر بە تایبەت و خەڵکی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕادەگەێنن.
دوکتور فورسەت سۆفی لەگەڵ توانایی لە ڕادەبەدەرو تێکۆشانی بێ‌ ووچانی بۆ خزمەتی خەڵک و زانیاری و شارەزایی بەرزی، لە ڕیزی ئەوکەسایەتیە خەڵکی و خۆ بەکەم زانانە بوو کە کۆچی دوایی خەسارەت و زیان بوو بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان.
لەگەڵ پرسەو سەرەخۆشی دووبارەمان بە خانەوادەی بەڕێزیان و سەرۆکایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان و خەڵکی هەولێرو تێکڕای جەماوەری شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
دەبیرخانە
18.11.2020


4 ساڵ و 4 ڕۆژ و 18 کاتژمێر و 8 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی سازمانی خەبات بە بۆنەی کۆچی دوایی دوکتور فرسەت سۆفی

پەیامی سازمانی خەبات بە بۆنەی کۆچی دوایی دوکتور فرسەت سۆفی



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن