خەبات مێدیا: کومیتەی سێیەمی کۆمەڵەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان، بە دەرکردنی بڕیارنامەیەک بۆ پێشێلکردنی بەئاشکرا و زۆری مافەکانی مرۆڤی لەئێران مەحکوم کرد، و
خەبات مێدیا: کومیتەی سێیەمی کۆمەڵەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەکان، بە دەرکردنی بڕیارنامەیەک بۆ پێشێلکردنی بەئاشکرا و زۆری مافەکانی مرۆڤی لەئێران مەحکوم کرد، و داوای لە ڕژیم کرد کە دەست هیڵگرێ لە ئازار و هەڵاواردنی دژبەران و کومینەکان، کۆتایی پێبێنێ.
ئەو دامەزراوەیە هەروەها داوای لەڕژیمی ئێران کردووە کە ئەو کەسانەی بۆ دیفاع لە مافی مرۆڤ وئازادی خۆیان دەستبەسەرکراون بەتایبەت ئەو خۆپیشاندەرانەی لە خۆپیشاندانە ئاشتیخوازەکانی مانگی خەزەڵوەری 1398دەسبەسەرکرابوون وحوکمی لەسێدارەدان وبەندکرانیان بەسەردا سەپابوو، ئازاد بکات.
ئەم بڕیارنامە ڕۆژی چوارشەممە وبەپێشنیاری کاناداو 30وڵاتی دیکە لەوانە ئامریکا،بریتانیا،ئاڵمان وفەڕانسە پێشکەش کرابوو کە بە 79دەنگی بەڵێ و32دەنگی نەخێرو 64دەنگی بێ لایەن پەسەند کرا.
هەروەها لە بڕیارنامەی ڕێکخراوی نەتەوەکان بەئاماژە بەوەی کە بەڵگەنامەکانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لەوانە دانپێدانانی بەزۆرلەژێر ئەشکەنجەو هەروەها پەروەندەی لەسێدارەدانی نەوید ئەفکاری ومردنی گوماناوی ئەو کەسانەی لەزیندانەکاندان،داوای لەڕژیمی ئێران کردووە کە ڕەوتێکی ڕوون بۆ وەڵامدانەوەی ئەم خاڵە پەیڕەو بکات.