چوارشه‌مه‌ 

9 جۆزه‌ردان 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

نیگەرانی ئەندامانی ئوروپایی بەرجام بۆ لادانی ئێران لە بەڵێنەکانی.

نیگەرانی ئەندامانی ئوروپایی بەرجام بۆ لادانی ئێران لە بەڵێنەکانی.

خەبات مێدیا: ئەندامانی ئوروپایی بەرجام بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیندراوێکی هاوبەش لە ئەنجومەنی حاکمانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکەیی، نیگەرانی خۆیان لەوەی

خەبات مێدیا: ئەندامانی ئوروپایی بەرجام بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیندراوێکی هاوبەش لە ئەنجومەنی حاکمانی ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکەیی، نیگەرانی خۆیان لەوەی کەڕژیمی ئاخوندی بەڵێنە ناوکەییەکانی خۆی پێشێل دەکات، دەربڕی. 
فەڕانسە، بریتانیا و ئاڵمان ڕۆژی هەینی ٢٩ی خەزەڵوەر، ڕژیمی ئێرانیان بۆ گەڕانەوە بە بەڵێنە ناوکەییەکان بانگهێشت کرد. 
بە پێی ماڵپەڕی وەزارەتی دەرەوەی بریتانیا، ئەندامانی ئوروپایی بەرجام وتویانە بەڵێنیان داوە بەرجام بپارێزن و جێبەجێی بکەن. 
لە ڕاگەێندراوی ئەم سێ وڵاتە دا هاتووە: ئێمە زۆر هەوڵمان داوە کە بەرجام بپارێزین و تەنانەت زۆرجار بەداخ بووین لەوەی کە ئەمریکا بەرجامی بە جێهێشتووە، و هەوڵی زۆرمان داوە.
لە درێژەی ئەم ڕاگەێندراوە هاتووە کە بە پێچەوانەی نیەتی پاکی وڵاتە ئوروپاییەکان، ئێران ماوەی یەک ساڵ و نیوە کە هەموو بەڵێنە ناوکەییەکانی خۆی پێشێل دەکات، هەر بەم بۆنەوە نیگەرانن وپێداگریان کردووە کە ئەم کردەوانەی ڕژیم مەترسیە لە سەر پێکهێنانی چەکی ناوکەیی. 
هەروەها ئەو وڵاتانە لە ڕاگەیندراوەکەدا، لە بەرز بوونەوەی ئاست و ڕێژەی خەستی ئۆرانیۆم لە ئێران نیگەرانن و و وتویانە کە کۆکراوەی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی ئێران گەیشتووە بە ٢٤٤٣کیلۆگرام کە ئەمە ١٢هێندەی ئاستی ڕێگە پێدراوە. 
ئوروپا و ئاڵمان و فەڕانسە لە درێژەدا دەڵێن، ڕژیم بە پێچەوانەی بەڵێنەکانی خۆی سانتریفیوژ بۆ پیتاندن بەکار دێنێت و تەنانەت لە سایتی فۆردۆ ئۆرانیۆمی پیتاندووە و ئەم سایتە هیچ پاساوێکی بۆ کەڵک وەرگرتن لە کاروباری غەیری نیزامیی نیە.
رژیمی ئێران سەرقاڵی لێکۆڵینەوە لەسەر چەندین سانتریفیوژی پێشکەوتووە بە ناوی [ئای ئار ٢ئێم ] و [ئای ئار٤ ]و[ئای ئار٦] کە دەبێ بە زووترین کات ڕاوەستێ. 
بریتانیا و فەڕانسە و ئاڵمان داوایان لە رژیم کردووە هەموو کردەوەکانی پێچەوانە کات و بگەرێتەوە بۆ بەڵێنەکانی خۆی.


3 ساڵ و 6 مانگ و 9 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 7 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

نیگەرانی ئەندامانی ئوروپایی بەرجام بۆ لادانی ئێران لە بەڵێنەکانی.

نیگەرانی ئەندامانی ئوروپایی بەرجام بۆ لادانی ئێران لە بەڵێنەکانی.



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن