پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

یونیسێف: زیاتر لە نیوەی حەشیمەتی جیهان لە سرویسی بێهداشتی بێبەشن!

یونیسێف: زیاتر لە نیوەی حەشیمەتی جیهان لە سرویسی بێهداشتی بێبەشن!

خەبات مێدیا: یونیسێف سندوقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوەکان، دەڵێت: جیهان لە گەڵاڵەی دابینکردنی خزمەتگوزاری بێهداشتی بۆ هەمووان تا ساڵی ٢٠ ٣٠ دورە.

خەبات مێدیا: یونیسێف سندوقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوەکان، دەڵێت: جیهان لە گەڵاڵەی دابینکردنی خزمەتگوزاری بێهداشتی بۆ هەمووان تا ساڵی ٢٠ ٣٠ دورە.
ئەم ڕێکخراوە لە ڕاپۆرتی نوێی خۆی دەڵێ کە سەرەڕای هەموو پێشکەوتنەکان، زیاتر لە نیوەی حەشیمەتی جیهان واتە ٤.٢میلیارد کەس لە سرویسهاێیک کەڵک وەرئەگرن کە پاشماوەی مرۆیی لە دەوروبەری شوێنی ژیانیان بڵاو دەبێتەوە، و ئەمە مەترسیە بۆسەر ژینگە. 
بە پێی ڕاپۆرتی یونیسێف ٦٧٣ ملیۆن کەس توالێتیان نیە، و نزیک بە ٦٩٨ملیۆن خوێندکار لە خوێندنگاکان خزمەتگوزاری بێهداشتیان نیە. یونیسێف دەنوسێ، لەکاتێکدا تاساڵی ۲۰۳۰، ۱۰ساڵمان ماوە، ئەگەر جیهان بیهەوێ ئامانجی پەرەپێدانی پایای ڕێکخراوی نەتەوەکان لە ژێر ناوی بەڵگەی ٢٠ ٣٠ یۆنیسکۆ بێنێتە دی، دەبێ خێرایی دابینکردنی خزمەتگوزاریەکان چوار هێندە بکاتەوە و بەم خێراییەی ئێستا پێشکەوتن لەم بوارەوە تا ساڵی ٢٠ ۳۰ ئەخاێنێ. 
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە زیاتر لە ٣١٠  هەزار منداڵی ژێر پێنج ساڵ واتە لە هەر دو چرکە یەک منداڵ بە هۆی نەخۆشینی سکچوون کە پێوەندی لەگەڵ نەبوونی توالێت هەیە، گیان ئەدات.


4 ساڵ و 1 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 2 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یونیسێف: زیاتر لە نیوەی حەشیمەتی جیهان لە سرویسی بێهداشتی بێبەشن!

یونیسێف: زیاتر لە نیوەی حەشیمەتی جیهان لە سرویسی بێهداشتی بێبەشن!



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن