خەبات مێدیا: دانیشتووانی گوندی کورد ئابادی سەر بە پارێزگای یەزد، ڕۆژی پێنج شەممە ۲۹ی خەزەڵوەر، لەدژکردەوە دا بە دەست بە کاربوونی ڕژیم لەسەر کانزای بەرد لەو گوند
خەبات مێدیا: دانیشتووانی گوندی کورد ئابادی سەر بە پارێزگای یەزد، ڕۆژی پێنج شەممە ۲۹ی خەزەڵوەر، لەدژکردەوە دا بە دەست بە کاربوونی ڕژیم لەسەر کانزای بەرد لەو گوندە، ناڕەزایەتیان نیشان داو دژی ئەم کارە وێستانەوە.
ناڕەزایەتیەکانی خەڵکی ئەو گوندە لەگەڵ هێرش و سەرکوتی هێزە سەرکوتگەرەکانی ڕژیم بەرەوڕوو بۆوە، و دانشتووانی ئەو گوندە و بە تایبەتی ئافرەتان، بێڕێزیان زۆریان پێ کراو و هەروەها بەشێکی زۆریشیان دەست بەسەر و ڕەوانەی زیندان کران.
خەڵگی ئەو گوندە لەو باوەڕەدان کە چالاکی زۆری سەرچاوەکان لەو گوندە دا دەبێتە هۆی لەناوبردنی ژینگە و ئاژەڵداری لەو ناوچەیەدا.