شه‌ممه‌ 

7 ره‌زبه‌ر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

خۆکوژی کچە خوێندکارێک لە شنۆ

خۆکوژی کچە خوێندکارێک لە شنۆ

خەباتمێدیا: جەنازەی کچە خوێندکارێکی رشتەی پزیشکی خەڵکی شنۆ کە دوو رۆژ پێش هەوڵی خۆکوژی دابوو، لە ماڵەکەی دۆزرایەوە.

خەباتمێدیا: جەنازەی کچە خوێندکارێکی رشتەی پزیشکی خەڵکی شنۆ کە دوو رۆژ پێش هەوڵی خۆکوژی دابوو، لە ماڵەکەی دۆزرایەوە.
ئێوارەی ئەمرۆ یەکشەممە ٧ی رێبەندان، جەنازەی کچێکی تەمەن ٢٣ ساڵی خەڵکی شنۆ بە ناوی “پەریسا رەوەندی” کچی ئەیوب لە ماڵەکەی لە کۆمەڵگەی کوردستانی شاری شنۆ ، دۆزرایەوە.
بەپێی راپۆرتی هەواڵدەری هەنگاو: سەرچاوەیەکی ئاگادار لەم بارەوە رایگەیاندووە، پەریسا خوێندکاری پزیشکی زانکۆی ئورمیە بووە و دوو رۆژ پێش بە هۆی توشبوون بە نەخۆشی خەمۆکی لە رێگەی دەرزی لەخۆدان خۆی کوشتوە و ئەمڕۆ جەنازەکەی دۆزرایەوە.
ئەو سەرچاوەیە هەروەها ئاماژەی بەوەش داوە کە پەریسا لە ماوەی ساڵانی رابردوودا دوو جاری دیکەش هەوڵی خۆکوشتنی داوە.


5 ساڵ و 8 مانگ و 20 کاتژمێر و 8 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

خۆکوژی کچە خوێندکارێک لە شنۆ

خۆکوژی کچە خوێندکارێک لە شنۆ



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن