خەبات مێدیا: ناوەندی لێکۆڵینەوەی مەجلیسی ڕژیم دەڵێ کە نرخی بێکاری لە وەرزی بەهاری ئەمساڵ دا، 2.5 بەرابەری ئەو ڕێژەیە بوو کە لەلایەن دەوڵەتەوە ڕاگەێندرابوو. ئەو
خەبات مێدیا: ناوەندی لێکۆڵینەوەی مەجلیسی ڕژیم دەڵێ کە نرخی بێکاری لە وەرزی بەهاری ئەمساڵ دا، 2.5 بەرابەری ئەو ڕێژەیە بوو کە لەلایەن دەوڵەتەوە ڕاگەێندرابوو. ئەو ناوەندە لە ڕاپۆرتێک دا ڕایدەگەیەنێ کە نرخی ڕاستەقینەی بێکاری 24 لەسەدە، بەڵام دەوڵەت نرخی بێکاری بە 9.8 لەسەد ڕاگەیاندووە. لەو ڕاپۆرتەدا کە ڕۆژی شەممە 1ی سەرماوەز، بڵاو کراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە ڕێژەی ڕاگەێیندراوی بێکاری لەلایەن ڕژیمەوە، پێوەرێکی بەتەوای نادرووستە بۆ پاساوی ئاسەواری نەخۆشینی کۆڕۆنا لە بازاڕی کاردا.
ناوەندی ڕێژەی ڕژیم، مانگی پوشپەری ئەمساڵ لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوە کردووە کە هاوکات لەگەڵ ئەوەی لە وەرزی بەهاری ساڵی 98 تاوەرزی بەهاری ساڵی 99، نزیک بە 1.5ملیۆن پیشە لەناوچوون، بەڵام نرخی بێکاری 1.1 لەسەد دابەزیوەو گەیشتۆتە 9.8 لەسەد. ئەو ناوەندە لە ڕاپۆرتەکە دا تەئکیدی کردۆتەوە کە زۆربەی ئەوکەسانەی بەدوای بەدەست هێنانی پیشەوە بوون، بەهۆی نەبوونی هەلی کار، چیتر بەدوای کاردا ناگەڕێن، و ڕێژەی ئەو کەسانە لە نرخی بێکاری دا هەژمار ناکرێن، ئەگەر ئەو ڕێژەیە هەژمار بکرێ، نرخی ڕاستەقینەی بێکاری دەگاتە 24 لەسەد. بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆڕۆنا بۆتە هۆی بەرزتربونەوەی ئەو ڕێژەیە و ڕێژەی ئەو کەسانەی کە کارو پیشەیان هەیە لەساڵی ڕابردو 23ملیۆن و 542 هەزارکەس بوون، و ئەمساڵ لانیکەم یەک ملیۆن و دوسەد و دە هەزار کەم بوونەوە. عیسا مەنسووری، جێگری وەزیری کار، وتی: بەهۆی کۆڕۆناوە لە مانگی ڕەزبەری ئەمساڵ 6ملیۆن کەس لەباری پیشەوە خەسارەتیان لێ کەوتووە و هەروەها یەک ملیۆن و نیو کەس لە جەمعیەتی ئەو وڵاتە بێکاربوون.