یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

عەرەبستان ڕایگەیاند مینی دەریایی دروستکراوی ڕژیمی ئێرانی دۆزیوتەوە.

عەرەبستان ڕایگەیاند مینی دەریایی دروستکراوی ڕژیمی ئێرانی دۆزیوتەوە.

خەبات مێدیا: ڕۆژێک پاش هێرشی موشەکی حوسیەکانی یەمەن بۆسەر دامەزراوەی نەوتی ئارامکۆ، لە شاری جەدە، هێزکانی هاوپەیمانیەتی عەرەبی، باسیان لە پوچەڵکردنەوەی مینی ئا

 خەبات مێدیا: ڕۆژێک پاش هێرشی موشەکی حوسیەکانی یەمەن بۆسەر دامەزراوەی نەوتی ئارامکۆ، لە شاری جەدە، هێزکانی هاوپەیمانیەتی عەرەبی، باسیان لە پوچەڵکردنەوەی مینی ئاوی لە باشووری دەریای سوور، کرد. لە ڕاگەێیندراوی هاوپەیمانیەتی هاتوە، پێنج مینی دەریایی یان پوچەڵکراوە کە لەلایەن حوسیەکانی یەمەن چێندراوە. بە وتەی فەرماندەی ئەم هاوپەیمانیە ئەم مینانە لەلایەن ڕژیمی ئێرانەوە درووست کراوە و لە جۆری مینی(صدفی) یە. مینی صدف لەو مینە دەریاییانەیە کە ساڵی ڕابردو یەکێک لە نوێیترین جۆرەکانی پیشاندرا. بە پێ‌ ڕاپۆرتەکان تائێستا١٦٣ لەم جۆرە مینە لە دەریای سوور پوچەڵ کراوەتەوە. هوشداری دراوە کە کردەوەکانی چەکدارانی حوسی بە پشتیوانی ڕژیمی ئێران، ئاسایشی دەریای سوور دەخاتە مەترسیەوە.


3 ساڵ و 11 مانگ و 30 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 32 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

عەرەبستان ڕایگەیاند مینی دەریایی دروستکراوی ڕژیمی ئێرانی دۆزیوتەوە.

عەرەبستان ڕایگەیاند مینی دەریایی دروستکراوی ڕژیمی ئێرانی دۆزیوتەوە.



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن