خەبات میدیا: بەپێی هەواڵی میدیا ناوخۆییەکانی ڕژیم، موحسین فەخریزادە" یەکێک لە پلەبەرزەکانی پیشەسازی موشەکی و ناوکەیی ڕژیمی ئێران، لە ناوچەی آبسرد" ی سەر بەشاری
خەبات میدیا: بەپێی هەواڵی میدیا ناوخۆییەکانی ڕژیم، موحسین فەخریزادە" یەکێک لە پلەبەرزەکانی پیشەسازی موشەکی و ناوکەیی ڕژیمی ئێران، لە ناوچەی آبسرد" ی سەر بەشاری دەماوەند" کوژرا.
هەواڵدەری فارس، لەزاری شاهێد حاڵێکەوە نووسی: کە دەنگی تەقینەوە و ڕەگبار لە شەقامی مستەفا خومەینی" شاری ئاوسارد" بیستراوە، و ئامانجی ئەم تەقینەوەیە ئۆتۆمبێلێک بووە و نزیکەی چەند کەسی دیکەش لەم پێکدادانەدا کوژراون. موحسین فەخری زادە، کە ئامانجی ئەم هێرشە بووە، پاش گەیاندنی بۆ نەخۆشخانە، مردووە. حوسەین سەلامی، فەرماندەی گشتی سپای تیرۆریستی پاسداران ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردۆتەوە و باسی لە تۆڵەکردنەوە کردووە.