خەبات میدیا: مقاومەتی ئێران،بە بڕیاری دوهەمین حوکمی دادگای ئاڵمان لەبارەی بڵاوکردنی بۆختان لەدژی سازمانی موجاهدین و لەلایەن ڕۆژنامەی فڕانکفۆرتێرئالگمانی"، سەرک
خەبات میدیا: مقاومەتی ئێران،بە بڕیاری دوهەمین حوکمی دادگای ئاڵمان لەبارەی بڵاوکردنی بۆختان لەدژی سازمانی موجاهدین و لەلایەن ڕۆژنامەی فڕانکفۆرتێرئالگماینێ"، سەرکەوتنێکی گەورەی سیاسی و حقۆقی لەبەرانبەر چەواشەکاریەکانی ، رژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی و هاوپەیمانەکانی بەدەست هێنا. ئەم ڕۆژنامە که درۆ و بۆختانی لەدژی موجاهیدینی خەلقی ئێران بڵاو کردبۆوە، بووە هۆی ئەوە سازمانی موجاهدین لەڕێگەی پێوەندی تەلەیفونی لە گەڵ هەیئەتی بەڕێوەبەری ئەم ڕۆژنامەیە، ناڕزایەتی خۆی پێ ڕاگەیاندن.بەلام بە هۆی وەلام نەدانەوەی پێویستی بەرپرسانی ڕۆژنامەی ناوبراو ناچار بوون داواکاریەکانی خۆێان بدەنە دادگا.
ئەو ڕۆژنامەیە کە بۆ وتەکانی خۆی هیچ بەڵگەێیکی پێ نەبوو، هەربۆیەش دووجار لە دادگا مەحکوم کرا . ئەم ڕۆژنامەیە دوای چل ڕۆژ لەدەرکردنی بڕیاری ئەمجارەی دادگا، ڕایگەیاند کە هیچ درۆ وبۆختانێک لەدژی سازمانی موجاهدینی خەلق، بڵاو نەکاتەوە،داوای دوبارەکردنەوەی دادگای نەکردوە.