هه‌ینی 

8 پووشپه‌ڕ 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

کۆنفڕانسی گوادلۆپ، کۆنفڕاسی وەڕشۆ!

کۆنفڕانسی گوادلۆپ، کۆنفڕاسی وەڕشۆ!
وەرگێڕ : بێهروز ئەردەڵان

لەناوەڕاستی مانگی بەفرانباری ئەمساڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانێکی حەوت ڕۆژەی بۆ وەڵاتانی ناووچە دەست پێکرد. ئەوەی کە ئەو سەردانەی لەوانی دیکە جیا دەکردەوە...

وەرگێڕ : بێهروز ئەردەڵان

 لەناوەڕاستی مانگی بەفرانباری ئەمساڵ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانێکی حەوت ڕۆژەی بۆ وەڵاتانی ناووچە دەست پێکرد. ئەوەی کە ئەو سەردانەی لەوانی دیکە جیا دەکردەوە ،ئاشکرا کردنی کۆبوونەوەی وەڕشۆ لەلایەن وەزیری دەرەوە بوو کە وەک بۆمبێک لەجیهان دەنگی دایەوە وزیاتر لەسەر ئێران چڕ بۆوە.

 لەو پێوەندیەدا قسەی ڕۆژنامەی وەتەن جێگەی سەرنجە کە دەنووسێت: یەکەم نوکتەی سەرنج ڕاکێش لەبارەی ئەو کۆنفڕانسە ، وێکچوونی ئەو کۆبوونەوە و خڕبوونەوەی ساڵانەی ڕێکخراوی موجاهیدینە لە پێتەختەکانی وەڵاتانی ئوروپا وەک پاریس کە هەموو ساڵێک وەڕێدەخرێت. هەستیار بوونی ڕژیم بە کۆبوونەوەی جیهانی وەڕشۆ بەڕادەێیک نائاسایی، ترس هێنەر وهاووکات بۆ تەواوی ڕژیم تۆقێنەرەکە بۆ ئێرانیەکان، ڕووداوی گوادلۆپ لە کۆتایی دەورانی شا، هاووشێوەی ئەم کۆنفڕانسە نیشان دەدات. ناڕەزایەتی گشتی بەتایبەت لە ساڵەکانی کۆتایی تەمەنی ڕژیمی شا ڕۆژ لە دووی ڕۆژ زیاتر دەبوو. ڕاپەرینی زانکۆێیەکان بەهۆی سەرکوتەوە پەڕەی دەگرت.جووڵەی حوێندکار لە ئێران وتەشەنەی بۆ گشت وەڵات لەئارادابوو. بە دووی ئەم تووڕەبوونەدا وتەقینەوەی دۆخی ئێران، کۆنفڕاسی بەنێو بانگی گوادلۆپ لە دوورگەی گوادلۆپ تایبەت بە فەڕانسە لەگەڵ چوار هێزی جیهان واتە ئەمریکا وبریتانیا وئاڵمان وەڕێخرا. ئامانج لەو کۆنفڕانسە لێکۆلێنەوە لە دۆخی قەیراناوی ئێران لەو دەورەدا بوو. لەو کۆبوونەوە هاووبەشە چوار وەڵات لەسەر پێشهات وپاشهاتی ڕوخانی ڕژیمی شا وەک پشتیوانی سەرەکی ئەمریکا ، قسەکراو هاوکات نەمانی پاڵپشتی ئەمریکا بۆ سیستمی پاشایەتی بەدوودا هات . سەرۆکی فەڕانسە وەک یەکێک لەسەرانی گوادلۆپ لەوتووێژ لە گەڵ ڕۆژنامەی تووس لەساڵی 1977 گوتبووی: کە تەنیا وەڵاتیک کەلەو کۆبوونەوەدا فاتیحای ڕووخانی ڕژیمی شای خوێند ،ئەمریکا بووە وباوەڕی وابوو کاتی گۆڕینی ڕژیمی پاشایەتیە ، ئەم باسە وەها بوو ،کە هەموانی تووش سەرسوڕمان کرد.. چونکە تا ئەوجێگەی ئاگادا بووین خۆ ئەمریکا پشتیوانی سەرەکی شا بوو. بە قسەی ناوبراو جیمی کارتێر لەو کۆبوونەوەدا پێداگری دەکرد کە هیواێیک بۆ مانەوەی نیزامی پاشایەتی نەماوە وئیتر لەو دەسەڵاتە پشتیوانی ناکات.

بە پێچەوانەی بۆچوونی هێندێک ڕێکخراو، دارودەستەی شا چییان پێناکرێ چونکە ئەم ناڕەزایەتیانە ڕیشەی هەیە وخۆپیشاندان هەموو بەشەکانی ئێرانی گرتۆتەوە. ئەگەر ئەو ڕابوونانە لەبەرچاو نەگیرێ، شۆڕشی دژە پاشایەتی وڕووخانی ڕژیمی شا لەساڵی 1357 بێ بایەخ دەبوون وخواستەکانی ڕۆژئاواییەکان چەوسێنەران بە ئامانج دەگەیشت. بەم پێیە بە ووردی لە ڕێکەووتی دەسپێکی ڕابوون وکۆبوونەوەی گوادلۆپ ،تێدەگەین کە ڕاپەرینەکان وناڕەزایەتیەکان ، سەرانی 4 وەڵاتی بە دەرکردنی وەها بڕیارێک مل کەچ کردووە ،نە خواست وپێخۆش بوون یان هەڵبژاردنێک. بەم جۆرە بەپێی سەرچاوەی دیرۆکی دانیشتنی گوادلۆپ لە 4 تا 7 ی ژانویەی 1979 بەرابەر بە 1357 وەرێخرا کە چەند حەووتوی دوایە ڕژیمی شا خرایە زبڵدانی مێژوو. ئامانج لە هەڵدانەوەی ئەم لاپەرەی مێژوو ، هاووشێوە کردن وئاماژە بە کۆنفڕانسێکە کە بەگوتەی بڵاوکراوکانی نێو خۆی ئێران وجێهان قەرارە لە وەڕشۆ پێتەختی لێهستان گرێ بدرێت. بڵاوکراوەکانی ڕژیم یەک لەوان دنیای ئێقتساد دەنووسێ: مایک پەمیئو وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕۆژی هەیینی 21ی بەفرانبار ڕایگەیاند لێهستان لە ڕۆژەکانی 24 و 25ی ئەو مانگە دەبێتە مێزبانی دانیشتنێک لە دژی ئێران. لێپرسراوانی ڕژیمی ئێران دژ کردەوەی توندیان سەبارەت بەم کۆبوونەوە نیشان داوە. هاووکات مایک پەمپیئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە بارەی بەشداربووان ، ووتی : وەڵات گەلێک لە ئاسیا، ئەفریقا ونیو کورەی ڕۆژئاوا ،ئوروپا و ڕۆژهەڵاتی ناوین لەم کۆنفڕانسە بەشدار دەبن. ئەم ئاشکرا کردنە، نوێترین هەنگاوی تڕامپە بۆ دەستەبەر کردنی کەمپەینی فشاری زۆرتر لەدژی ڕژیمی ئاخوندی، کە چوونە دەریشی لە ڕێکەوتنی ناوکەیی وسەپاندنەوەی ئابڵوقەکان لە درێژەی ئەو هەنگاوانەن. لەم پێوەندیەدا بڵاوکراوەکانی حکومەتی نووسیان ڕۆژی یەکشەم 23ی بەفرانبار ،وەزیری دەرەوەی ئێران باڵوێزی لێهستانی بانگ کردووە وناڕەزایەتی خۆی سەبارەت بەو کۆبوونەوە پێڕاگەیاندووە. جەواد زەریف ،وەزیری دەرەوەی ڕژیم ،حکومەتی لێهستانی داوەتە بەر ڕەخنە.

ناوبراو گوتی ئەمە شەرمە بۆ لێهستان وپاک نابێتەوە، چونکە ئێرانیەکان لێهستانیەکانیان لەشەڕی دووهەمی جیهانی ڕزگار کرد ،لەکاتێکدا ئێوە مێزانی سیرکن لەدژی ئێران. لە چاوخشاندنێکی کورتدا بە کۆنفڕانسی گوادلۆپ ،ئەوە دەردەکەوێت کە هەردوک کۆنفڕانس لەسەر دۆخی قەیراناوی وڕوو لە ڕووخانی ڕژیمەکانی ئێرانە. هەردووک کۆنفڕانس بەرئەنجامی ڕاپەرینی خەڵکە و دەم دەمی ڕاپەرینە وگۆڕان....


5 ساڵ و 4 مانگ و 30 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 59 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کۆنفڕانسی گوادلۆپ، کۆنفڕاسی وەڕشۆ!

کۆنفڕانسی گوادلۆپ، کۆنفڕاسی وەڕشۆ!



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن