پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

لەماوەی بەهاری ئەمساڵ دا زیاتر لە · هەزار کچی ژێر تەمەن ۱٤ ساڵ هاوسەرگیریان کردووە!

لەماوەی بەهاری ئەمساڵ دا زیاتر لە · هەزار کچی ژێر تەمەن ۱٤ ساڵ هاوسەرگیریان کردووە!

خەبات مێدیا: بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری ڕژیم، لە بەهاری ساڵی ۱۳۹۹ زیاتر لە · هەزار کچی ژێر تەمەن ۱٤ ساڵ لە ئێران ژیانی هاوبەشیان پێک هێناوە.

خەبات مێدیا: بە پێی ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری ڕژیم، لە بەهاری ساڵی ۱۳۹۹ زیاتر لە · هەزار کچی ژێر تەمەن ۱٤ ساڵ لە ئێران ژیانی هاوبەشیان پێک هێناوە.
ناوەندی ئاماری ئێران لەم ڕاپۆرتە وەرزیە دا کە لە ژێر ناوی (دۆخی کۆمەڵایەتی و کولتوری لە ئێران) بڵاوی کردۆتەوە، ئاماری تەواوی هاوسەرگیری کچانی تەمەن ۱۰ تا ۱٤ ساڵی، ·۳۲۳ کەس ڕاگەیاندراوە.
هەر بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، لەم ماوەیەدا یەک کچی ژێر تەمەن ۱۰ ساڵ و ٥ کوڕ٠ی ژێر ۱٥ ساڵ ژیانی هاوبەشیان پێک هێناوە.
هاوسەرگیری کچانی ژێر تەمەن ۱٤ ساڵ لە ئێران دا بە پێی یاسا قەدەغە نیە و پێشنیاری زیادکردنی تەمەنی هاوسەرگیری لە ئێران دا گەیشتۆتە خەتی کۆتایی.
لە ڕاپۆرتەکەی ناوەندی ئاماری ئێران دا هەروەها ئاماژە بە دیاردەی هاوسەرگیری منداڵان لە ساڵەکانی ڕابردووش کراوە کە لە نێوان ساڵەکانی ۹٥ تا ۹٨ هاوسەرگیری نزیک بە ۱۳۰ هەزار کچی کەمتر لە ۱٤ ساڵ تۆمار کراوە و زیاتر لە سەد کوڕی کەمتر لە ۱٥ساڵیش لەم ساڵانەدا هاوسەرگیریان کردووە.
زیادبوونی ڕێژەی قەرزی هاوسەرگیری یەکێکە لە هۆکارەکانی دیکەی بەرزبونەوەی ئاماری هاوسەرگیری کچانی ژێر ۱٤ ساڵ.


3 ساڵ و 11 مانگ و 20 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 47 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

لەماوەی بەهاری ئەمساڵ دا زیاتر لە · هەزار کچی ژێر تەمەن ۱٤ ساڵ هاوسەرگیریان کردووە!

لەماوەی بەهاری ئەمساڵ دا زیاتر لە · هەزار کچی ژێر تەمەن ۱٤ ساڵ هاوسەرگیریان کردووە!



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن