بە داخەوە مامۆستا بەهائەدین نوری سیاسەتمەدار، نووسەر،سکرتێری پێشوی حیزبی شیوعی عێراق و دامەزرێنەری بزوتنەوەی دیموکراسی خوازانی کوردستان، لە تەمەنی 93
بە داخەوە مامۆستا بەهائەدین نوری سیاسەتمەدار، نووسەر،سکرتێری پێشوی حیزبی شیوعی عێراق و دامەزرێنەری بزوتنەوەی دیموکراسی خوازانی کوردستان، لە تەمەنی 93 ساڵی کۆچی دوایی کرد.
مامۆستا بەهائەدین نوری، یەکێک لەو کەسایەتیە تێکۆشەرانەی کوردستانی عێراق بوو کە دۆستایەتی و هاوکاری سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێرانی، دەکرد بە تایبەت لەو سەردەمەدا کە ترۆریستانی ڕژیمی ئێران ماشینی ترۆرو ڕەشە کوژیان لە بەرانبەر کادرو پێشمەرگەو ئەندامانی سازمانی خەبات و هێزە تێکۆشەرەکانی کوردو ئێرانی وەگەڕ خستبوو، بە خەمەوە بوونیان و دەوری بەڕێزیان و بزوتنەوەی دیموکراسیخوازان گەلێک دۆستانەو بەرچاو بوو.
بابەشێخ حوسەینی، سکرتێری گشتی و ئەندامانی سەرکردایەتی و هاوباوەڕانی سازمانی خەبات، سەرەخۆشی و هاوغەمیان بە خانەوادەی مامۆستا بەهائەدین نوری و کەس وکارو دۆستانی و خەڵکی ناوچەی قەرەداغ و ناوچەی سلێمانی و تێکڕای جەماوەری کوردستانی عێراق پێشکەش دەکەن.