خەبات میدیا: گەمارۆکانی ئامریکا بۆسەر ڕژیمی ئاخوندی ئێران بەردەوامیان هەیە.
خەبات میدیا: گەمارۆکانی ئامریکا بۆسەر ڕژیمی ئاخوندی ئێران بەردەوامیان هەیە.
نیویۆرک تایمز دەنوسێ: بەرپرسانی ئامریکایی ڕۆژی چوار شەممە ڕێکەوتی 12ی سەرماوەز، لە سەفەرێک دا بۆ عەرەبستانی سعودی و قەتەر، پێشنیاری کرانەوەی سنووری ئاسمانی عەرەبستان بۆ قەتەریان کردووە بۆ ئەوەی کە ڕژیمی ئاخوندی ئێران ١٠ ٠ ملیۆن دۆلاری قازانجی خۆی لەدەست بدات.
جێی باسە کە جێرد کۆشنەر، ڕاوێژکاری یەکەمی ترامپ و ژمارەێیکی دیکە لە بەرپرسانی کۆشکی سپی لەم سەفەرەدا بەشدار بوون.
تا ئێستا ڕوون نیە کە ئیمارات کە لەگەڵ ژمارەێیک لە وڵاتی دیکەی عەرەبی کە لە ساڵی ٢٠ ١٧، بە تاوانی پشتیوانی لە ترۆریزم گەمارۆیان لە دژی قەتەر وەگەڕ خستبوو، سنووری ئاسمانی خۆیان بە ڕووی قەتەر دا بکەنەوە.