پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئایا بەربەستێکی کاریگەر لە سەر ڕێگەی ڕژیمی ئێران بۆگەیشتن بە بومبی ناوکەیی هەیە؟

ئایا بەربەستێکی کاریگەر لە سەر ڕێگەی ڕژیمی ئێران بۆگەیشتن بە بومبی ناوکەیی هەیە؟

سیامەند

سیامەند

ڕێکخراوی جیهانی وزەی ناوکەیی ئاشکرای کرد کە ڕژیمی ئێران هەموویاساوخاڵەپەسەندکراوەکانی بەرجامی پێشێل کردوە، هەروەها ڕافائێل گروسی" بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی جیهانی وزەی ناوکەیی، لەڕۆژی چوارشەممە ۲٨ی خەزەڵوەر ڕایگەیاند: ڕژیمی ئێران زانیاری باوەڕپێکراوی لەبارەی ئاسەورای ئۆرانیۆم، کەلە دەوروبەری شارەکانی تاران و ئیسفەهان و لەو سایتانەی کە لەساڵەکانی ۲۰۰۳ و ۲۰۰٤ زایینی بەمەبەستی نەهێشتنی ئاسەواری ئۆرانیۆم ڕوخاوندویەتی، پێ نەداون. هەروەها هەواڵدەریە جیهانیەکان چەندین ڕاپۆرتیان دەسکەوتووە کە دەرخەری ئەوەیە، کە ڕژیمی ئێران تاڤگەێیک لە سانتریفیوژی پێشکەوتوویی (ئای ئار ۲ئێم)ی لە سایتی نەتەنز بەگەڕ خستوە.

ڕادەی بەرزبونەوەی پیتاندنی ئۆرانیۆم، بۆتە هۆی ئەوە کە ئۆرانیۆمی پاڵاوتەکراو لە کۆگاکان،بگاتە ۱۲هێندە زیاتر تا ڕێکەوتنی ساڵی ۲۰۱٥. بەپێ ئەو ڕاپۆرتە نهێنی کەلە ڕێکەوتی ٨ی خەزەڵوەری ئەمساڵ، لەنێوان وڵاتانی ئەندام لە ئاژانس بڵاو کراوەتەو، پیشان ئەدات کە ڕژیمی ئێران،ڕێژەی کۆکراوەی ئۆرانیۆمی پاڵاوتەی بە خەستی لە ڕادەی کەم، لە ۱۰۲۰/٩کیلۆگرام لە ۳۰ی ڕێبەندانی ساڵی ۱۳۹٨، گەیاندویەتە ۱µ·۱/۶ کیلۆگرام. چالاکی نوێی لە مەیدانی وزەی ئەتومی و پێشێلکردنی یاسا و پەسەندکراوەکانی بەرجام لەلایەن ڕژیمی ئێران، بۆتە هۆی نیگەرانی وڵاتانی ئاڵمان، فەڕانسە، بریتانیا، عەرەبستانی سعوودی ووڵاتانی ڕۆژئاوایی و هەندێک لەوڵاتانی جیهان و ئامریکا. ئەم زانیاریانە، دەرخەری ئەوڕاستیەیە کە ڕژیمی ئێران لە درووستکردنی بۆمبی ناوکەیی نزیکتر دەبێتەوە،بە شێوەێک کە هەندێ لە شارەزایانی ناوکەیی،چەند مانگێک بۆ دروست کردنی بۆمبی ئەتۆمی لەلایەن ڕژیمی ئێران،بەراورد کردوە. بە بوونی ئەم ڕەوتە و جێبەجێ نەکردن و پێشێلکردنی خاڵەکانی ڕێکەوتنی بەرجام وهەروەها بە پێ‌ دانپێدانانی (غەریب ێ‌بادی)نوێنەری هەمیشەیی ڕژیم لە ئاژانسی ناوکەیی وتویە: (کۆماری ئیسلامی) سانتریفیۆژی نوێی ئای ئار ۲ئێم بۆ پیتاندن ئۆرانیوم خستۆتە کار، ئەو ڕاستیە دەسەلمێنێ‌ کە ڕژیمی ئێران چ ئامانجێکی هەیە.ڕاپۆرت، هەواڵ و زانیاری ناوخۆی دەسەڵات، باس لە ڕەوتی بەرزبونەوەی پیلان و ئامانجی گڵاوی بەرپرسانی ڕژیم و هەروەها گەیشتنیان بە بۆمبی ناوکەی بەم نزیکانە دەکات. هەرچەندە خامنەیی ڕێبەری ڕژیم ، بە قسە دەڵێ، بۆمبی ناوکەیی حەرامە بەڵام ئەو قسانە بۆ فریودانی ناوەندە جیهانیە.کانە چۆنکە، ڕاستییەکە ئەوەیە کە ئەم ڕژیمە پێکهێنانی بومبی ناوکەیی بەیەکێک لە ڕێگاکان بۆ دیفاع لە خۆی بەرانبەر هێرشی دژمنانی و بە هۆێک بۆمانەوەی خۆی دەزانێ.بێگومان، ڕژیمی ئاخوندی لە هەوڵی دروستکردنی بۆمبی ناوکەییە، هەر وەک چۆن چەک و موشەکی نائاسایی بەشێوەێیکی بەربڵاو بەرهەم دێنێت. ئەم دەسەڵاتە لە بارودۆخی نالەباری سیاسی جیهان، قەیرانی کۆڕۆنا، ناکۆکی نێوان ووڵاتانی خاوەن هێزی جیهان لەسەر بەرنامەی موشەکی، قەیرانی ئابوری ونەبوونی هاوکاری نێوان ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایش،کەڵک وەردەگرێ‌ بۆ بەرەوپێشبردنی بەرنامەی ناوکەیی، پەڵە دەکابۆ دروست کردنی بۆمبی ئەتۆم. هەلومەرجی سیاسی جیهان و ئاکامی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا کە جۆبایدن پاڵێوڕاوی حیزبی دیمۆکرات، کە خوازیاری گەڕانەوە بۆبەرجام و وتووێژ لەگەڵ ڕژیمی ئێرانە، یەکێکی دیکە لە هۆکانی دڵگەرمی ئاخوندە دەسەڵاتدارەکان و هاندانیانە بۆ بردنە پێشی چالاکیە ئەتۆمییەکان و درووست کردنی بۆمبی ئەتۆم.ئێستا دەبێ ئەو،پرسیارە بکەین کە ئایا بەربەستێکی کاریگەر لە ڕێگای درووستکردنی بۆمبی ئەتۆم لەلایەن ڕژیمی ئێران هەیە؟ لەوڵامدا دەبێت بڵێن کە بەداخەوە بارودۆخی سیاسی جیهانی و ڕەوتی وتووێژلەگەڵ ڕژیمی ئێران لەچەند مانگی داهاتوو لە گەمەی سیاسی جیهان،نزیکەو وەک بە پێ‌ بەراوردو هەڵسەنگاندنەکان لەسەر ڕێگای زیادەڕەویەکانی ڕژیم ، هەوڵەکانی بۆ دروست کردنی بۆمبی ئەتۆمی ڕژیم بەربەستێکی کاریگەر بوونی نابێ، وە ئەگەر تا ئێستا ڕژیمی ئێران دەستی بەبۆمبی ئەتۆم ڕانەگەیشتبێ، لەوانەیە لەمانگەکانی داهاتوو هەواڵی درووستکردنی بۆمبی ئەتۆمی ببیستین. ئاشکرایە کە چەندین ساڵە خەڵکی ئێران، ئەحزابی سیاسی لە جوڵانەوەی کوردستان و سازمان خەبات و شورای مللی مقاومەت و سازمانی موجاهیدین بە کۆمەڵگەی جیهانی رادەگەێینن کەهەر جۆرە وتووێژ لەگەڵ ئاخوندەکان و نەبوونی سیاسەتی کاریگەر بەرانبەر ئەم ڕژیمە، نەتەنیا بە زیانی خەڵکی ئێرانە، بەڵکوو خەسارەتێکی قەرەبوو نەکراوە بە پێکهاتەی کۆمەڵگەی جیهانی و وڵاتای ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و هاوسێکانی ئێرانە.خەڵکی ئێران زیاتر لە ٤۱ساڵە سەرەڕای هەموو ستەم و جینایەتێک، لەبەرانبەر ئەم ڕژیمەدا خەبات دەکەن، هەربۆیە ئەگەر ڕژیمێک کەخاوەنی بۆمبی ئەتۆمیش بێ، جیاوازێیکی ئەتۆی بۆیان نیە، چۆنکە خەڵک وئەحزابی شۆڕشگێر بڕیاری لێبڕاوانەیان داوە بۆ لەناوبردنی ئەودەسەڵاتە دواکەوتووە. بەڵام ڕژیمێکی پاوانخواز کە هەوڵی ناردنی ئینقلابی خۆمەینی بۆ وڵاتانی ناوچەکە و،وڵاتانی ئیسلامی هەیە،ئەگەر ببێتە خاوەن بۆمبی ئەتۆمی، چ ئاکامێکی مەترسیداری بۆ کۆمەڵگای جیهانی و وڵاتانی ناوچەکە بەدواوە دەبێ؟ بێگومان ئەگەر کۆمەڵگەی جیهانی بەپەلە لەبەرانبەر زیادەخوازیەکانی دەسەڵاتداری لەئێران،و گەڵاڵە ئەتۆمیەکەی بڕیاری و کردەوەی کاریگەر نەگرنەبەر، ئیتر پەشیمانی لە بێ هەڵوێستی لەبەرانبەر بەرنامە ناوکەییەکانی ڕژیم قەرەبو ناکرێتەوە،(هەر وەک ئاوێک کە ڕژا کۆ ناکرێتەوە).






















 















































 


3 ساڵ و 11 مانگ و 16 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 36 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئایا بەربەستێکی کاریگەر لە سەر ڕێگەی ڕژیمی ئێران بۆگەیشتن بە بومبی ناوکەیی هەیە؟

ئایا بەربەستێکی کاریگەر لە سەر ڕێگەی ڕژیمی ئێران بۆگەیشتن بە بومبی ناوکەیی هەیە؟



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن