پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئامێرێکی پەنجە قرتاندن لە بەندیخانەی ورمێ

ئامێرێکی پەنجە قرتاندن لە بەندیخانەی ورمێ

خەبات مێدیا:ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوە کرد کە لە بەندیخانەی ورمێ بۆ سزا دان و قرتاندن

خەبات مێدیا:ڕێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە ڕاپۆرتێکدا باسی لەوە کرد کە لە بەندیخانەی ورمێ بۆ سزادان و قرتاندنی
پەنجەی دەستی شەش کەس ئامێریک ئامادەکراوە. ئەو ڕێکخراوە سزای قرتاندنی پەنجەی بە سزاێکی بێ بەزەییانە زانی کە تەنانەت باس کردنیشی مەترسیدارو نەگونجاوە.

پێشتر، ڕێکخراوەکانی پارێزەری مافی مرۆڤ، باسیان لەئەگەری قرتاندنی پەنجەی چوارکەس بەناوی هادی ڕۆستەمی" مەهدی شەریفیان" مەهدی شاهیوەند" و کەسراکەرەمی" کردوە و نیگەرانی خۆیان بە دەستگای بە ناو دادوەری ڕژیمی ئێران ڕاگەیاندوە،و داوایان کردوە ئەو سزایە هەلوەشێننەوە.

لێبوردنی نێونەتەوەیی ئەگەری جێبەجێکردنی بەپەلەی ئەم سزایەی بۆ ئەو چوارکەسە و دوبرا بەناوی شەهاب تەیمووری و مێهرداد تیمووری، ڕاگەیاندوە. ئەم شەش کەسە کەمەترسی قرتاندنی پەنجەیان هەیە، بەتاوانی دزیی دادگایی کراون و لە بەندیخانەدان.


3 ساڵ و 11 مانگ و 16 ڕۆژ و 21 کاتژمێر و 14 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئامێرێکی پەنجە قرتاندن لە بەندیخانەی ورمێ

ئامێرێکی پەنجە قرتاندن لە بەندیخانەی ورمێ



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن