خەبات مێدیا: بارودۆخی جەستەیی و دەروونی کچانی شیناوێ لەگەڵ بڵاوبوونەوە و هاتنی وایرۆسی کۆرۆنا دا بەرەو خراپتر ڕۆشتووە.
خەبات مێدیا: بارودۆخی جەستەیی و دەروونی کچانی شیناوێ لەگەڵ بڵاوبوونەوە و هاتنی وایرۆسی کۆرۆنا دا بەرەو خراپتر ڕۆشتووە.
نەخۆشخانەی حەزرەتی فاتمە، کە شوێنی دەرمانکردنی ئەو کچانە بووە، لە بەفرانباری ساڵی پارەوە وتوویانە کە ناتوانن لەو بارودۆخە دا چارەسەریان بکەن و ماوەی 9 مانگە کە چارەسەری دەرمانیان ڕاگیراوە.
ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی کە برینەکانی زۆربەیان عفونەت بکات، و بەهۆی گۆشەگیربوون، لاوازی هۆش، نەبوونی سەرنج کۆکردنەوە و گەورەبوونەوەی ڕێڕەوی دڵیان، ئازار دەکێشن.
سیما شادکام، یەکێک لەو کچانەیە کە لە کاتی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی قووتابخانەی کچانی ئاوایی شیناوێی پیرانشار بە خەستی گیانی سووتا و ئێستا تەمەنی ١٨ ساڵە ، لە دوای ئەوەی تووشی ئەو ڕووداوە بووە هەتا ئێستا ١٨جار هەوڵی خۆکووشتنی داوە.
ڕۆژنامەی هەمشەهری ڕژیم، بڵاوی کردووەتەوە کە لوتی سیما تووشی هەوکردن بووە و پێستەکەشی کێشراوەتەوە، و ئەوەش بۆتە هۆی ئەوەی هەناسە کێشان بۆ سیما زۆر ناخۆش ببێت.
هەر بە گووتەی ئەو ڕۆژنامەیە، ماوەی یەک ساڵە ڕەوتی دەرمانی کچانی شیناوێ وەستاوە و بەڵێنی بەرپرسانی ڕژیمی ئاخوندی بۆ کردنەوەی ناوەندێکی تەندرووستی بۆ کچانی شیناوێ لە ورمێ یان لە شیناوێ هەتا ئیستا جێبەجێ نەبووە.