خەبات مێدیا: لە درێژەی سیاسەتی هەڵمەتی زۆرترین فشار لەدژی ڕژیمی ئێران لەلایەن ئامریکاوە، ڕۆژی سێشەممە 18ی سەرماوەز، گەمارۆی خراوەتە سەر حەسەن ئەیرلوو"
خەبات مێدیا: لە درێژەی سیاسەتی هەڵمەتی زۆرترین فشار لەدژی ڕژیمی ئێران لەلایەن ئامریکاوە، ڕۆژی سێشەممە 18ی سەرماوەز، گەمارۆی خراوەتە سەر حەسەن ئەیرلوو" نوێنەری ئێران لەناو گروپی چەکدارانی حوسی یەمەن.
هەواڵدەری ڕۆیتەرز، لە زاری یەکێک لە بەرپرسانی ئامریکایی ڕایگەیاند: کە واشنتۆن حەسەن ئەیرلوو" و هەروەها زانکۆی ئەلموستەفا" بە لیستی گەمارۆکانی خۆی زیاد کرد، هەروەها ئاماژەی بەوە کردووة کە حەسەن ئەیرلوو و زانکۆی ئەلموستەفا "بەتاوانی هاوکاری لەگەڵ ترۆریزم، ناویان چۆتە نێوی ئەم لیستە.
پێشتر دادوەری نیزامی یەمەن، ڕۆژی چوارشەممە 19ى سةرماوةز، سکاڵای لە دژی حەسەن ئەیرلوو" بە تاوانی ڕۆیشتن بەشێوەی نهێنی بؤ وڵاتی یەمەن ، ئاژاوەگێڕی، هاوکاری لەگەڵ چەکدارانی کودةتای حوسی و جێبەجێ کردنی کردەوەى دژبەرانە لە دژی نەتەوە و هێزی سەربازی یەمەن، تۆمار کردووە.
لە کۆبونەوەێیک لە دادگای نیزامی مارب" کة بە سەرۆکایەتی دادوەر عەقیل تاجةدین " و بە بەشداری دادوەری گشتی عەبدوڵڵا ئەلحازری" بەڕێوەچوو، پەروەندەی حەسەن ئەیرلوو پێشکەش بە دادگا کرا.
سەعیدی خەتیبزادە" وتەبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕژیم 25ى ر٠ةزبةر، ڕایگەیاند: حەسەن ئەیرلوو، فەرماندەی سپای ترۆریستی پاسداران وەکوو نوێنەری ڕژیم چۆتە نێو وڵاتی یەمەن، هەروەها دەوڵەتی یاسایی یەمەن لەبەرانبەر ئەم وتەیە هەڵوێستی گرت و ئەوەی وەکوو دیاری کردنی دەسەڵات لەسەر پێتەختی پێشووی یەمەن لەقەڵەم دا، دەوڵەتی یەمەن وتی: ئەم کردەوة ئاژاوەگێڕ٠Šانە، و هەوڵ بؤ قەبوڵکردنی داگیرکردنی دژبەرانەی یەمەن و یاسایی کردنەوەی دەستێوەردان و بەدیی هێنانی ئامانجە خراپکارانەکانی ڕژیمی ئێران و هەڕەشەێیک بۆ ئاشتی و سەقامگیری لەناوچە و جیهانە.
دەوڵەتی دۆناڵد ترامپ دەیهەوێ تاکۆتا ڕۆژةکانی دەسەڵاتی خۆی، لەسەر س٠Šاسةتى زؤرتر٠Šن فشار لەدژی ڕژیمی ئێران، بەردەوام بێ، تا گەڕانەوەی جۆبایدن بۆ بەرجام ئەستەمتر بکات و ڕایگەیاند: تا کؤتا ڕۆژی دەسەڵات، حەوتوى جار٠Š٠Žک گەمارۆی نوێ لەدژی ڕژیمی ئێران وەگةڕ دەخات.