پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئەگەر بەسەر ترسدا زاڵ بین!

ئەگەر بەسەر ترسدا زاڵ بین!

ڕێزان شەهیدی پەنا

ڕێزان شەهیدی پەنا
ئەو کاتەی ترس بە سەر ناخ و دەرونی مرۆڤەکاندا زاڵ دەبێ کە هەست بە بوونی شتێکی نامۆ لە ژیانی تایبەت، یا لە دەورو بەریاندا بکەن. بەڵام ئەگەر لەو بارودۆخە نالەبارەو قەیراناویەی ئابوری وەڵاتی ئێران وردوەبین، ترس مانای نامێنێ چوونکە بەشی زۆری دانیشتوانی ژیانیان لەوپەڕی نالەباریدایە و شتێکی ئەوتۆ نەماوە بەدەستیانەوەو سەرمایەیان و تەنانەت سەرەتایی ترین هیواکانیان بە ژیانی ئاسایی لەدەست داوە. ڕۆژانە لە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەبینین و دەبیستین کە گوزەرانی خەڵکی ئێران لە چ ئاستێکدایەو بە شێوەی کولەمەرگی ژیان بەسەر دەبەن.
ڕژیمی خۆسەپێنی ئاخوندی لە ماوەی چل ساڵ حکومەتی خۆیدا بێجگە لە تێکدانی بەها و نرخە جوانەکانی کۆمەڵگە، بە زوڵمو زۆرو نادادپەروەری کۆمەڵگەی بەرەو هەڵتەکان و لەناوچوون بردووە. 
لە وەڵاتێک کە هێندێک لە خەڵک لە برسا پەنا بۆ فرۆشتنی ئەندامی جەستەی خۆیان دەبەن، لە وەڵاتێک نرخ دانان لە سەر جەستەی مرۆڤ، فڕۆشتی ئەندامی جەستە، بووەتە دیاردە و بازاری تایبەت بە خۆی هەیە، لە وەڵاتێک نانی بەشێک لە دانیشتووانەکەی لەنێو پاشماوەو سەتڵی ئەشغاڵەکانەوە دابین دەکرێ، لە وەڵاتێک برسیەتی و هەژاری تەنگی بە مرۆڤەکان هەڵچنیوە و خەڵک ئازار دەکێشن و بە گیانیان گەیشتووە، و دیاردە کۆمەڵایەتیەکان تا دێ زیاتر و زیاتر بەرۆکی خەڵکی ئێران دەگرێ و بەشێکی بەرچاوی جەماوەر هیچ هەل و دەرفەتێک بۆ ژیان نابینن. لە ووڵاتێکدا کە کەسانی سەردەرچوو زانا، ووڵات بە جێ‌ دێڵن و لە لاێکی دیکەش لە ناو کۆمەڵگەدا، خۆکوژی و دەیان دیاردە و حاڵەتی دیکە بوونی هەیە، لە وەها دۆخێکدا دەبێ بپرسین شتێک ماوە لە دەستی بدەین و لێی بترسین؟
بێ شک لە دۆخی ئێستای ئێراندا ترس بێ مانایە و پێویستە لەسەر تاک بە تاکی دانیشتوانی ئەو وەڵاتە لە بیری داهاتووی خۆیان و نەوەی نوێ‌ بن و پێویستە لە بیری ئێستای خۆیان بن و نابێ‌ ترس زاڵ بێ‌ بە سەریاندا چونکە ترس سەرچاوەی نەهامەتیەکانی خۆیان و شار و وەڵاتەکەیانە .
بە ناسینی سەرچاوەی دەردەکان، هەموو ئازار دیتوانی وەڵات و چ ئەوانەی پشتیان لەژێر باری قورسی ژیان چەماوەوتەوەو چ ئەوانەی سەرمایەیان هەیە بەڵام بە هۆی ناکارامەیی دەسەڵاتدارانەوە داهاتویان روون نیە، باشتر وایە تا وەڵات وچارەنووسی جەماوەر ئەوەندەی دیکە نەکەوتۆتە هەڵدێر، هەموو پێکەوە ترس وەڵانێن و چەکی مەردایەتی بەلادا بکەین و وێکڕا دژ بە ئاخوندانی ستەمگەر، چەوسێنەر و خوێنمژ راپەرین و ئاسۆیەکی روون و داهاتوویەکی گەش بۆ منداڵەکانمان و نەوەکانی دواتر بونیاد بنێین.
ئەگەر بتوانین بەسەر ترسدا زاڵ بین ئەوە دەتوانین رەوتی ژیان بگۆرین، لە وەڵاتێکی داروخاو، کۆمەڵگەیەکی پر کێشە و قەیراناوی و لە دەسەڵات و سیستەمێکی داپڵۆسێنەر و دیکتاتۆر و گەندەڵەوە، وەڵاتێکی ئاوەدان، کۆمەڵگەیەکی ئارام، ئۆقرەگرتوو و شاد و سیستەمێکی دیموکراتیک و خەڵک پەسەند کە مافی هەموو نەتەوە، دین و مەزهەب، چین و تووێژێکی تێدا دەستەبەر کرابێ ، بنیاد بنێن.


 


 


3 ساڵ و 11 مانگ و 12 ڕۆژ و 8 کاتژمێر و 22 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئەگەر بەسەر ترسدا زاڵ بین!

ئەگەر بەسەر ترسدا زاڵ بین!



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن