شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پەیامی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی ڕۆژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان

پەیامی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی ڕۆژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان

کاک بابەشێخ حوسێنی، سکرتێری گشتی سازمانی خەباتی کردستانی ئێران، بەبۆنەی ڕۆژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبای بڵاو کردەوە، ئەوەش دەقی پەیامەکەیە:

کاک بابەشێخ حوسێنی، سکرتێری گشتی سازمانی خەباتی کردستانی ئێران، بەبۆنەی ڕۆژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان، پەیامێکی پیرۆزبای بڵاو کردەوە، ئەوەش دەقی پەیامەکەیە:
پیرۆزبێ‌ بۆنەی ساڵڕۆژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان 
هاونیشتمانیانی کوردستان!
خەباتکارانی رێگەی ئازادی و ڕزگاری!
لە مێژووی خەباتی مافخوازانەی خەڵکی کورد لە کوردستانی ئێران، چەندین بۆنەو یادی مەزن و درەوشاوە هەن کە هێماو پێناسەی نەبەزی و خۆڕاگری و بەردەوام بوون لە تێکۆشانە تا گەیشتن بە رزگاری.
یەکێک لەو ڕۆژو یادە بەرزانە، هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە شاری مەهاباد لە لایەن شەهید پێشەوا قازی محەممەدی سەرۆک کۆمار بوو.
ئەگەرچی ئاڵای کوردستان تەنیا لە چەندین شارو ناوچەی کوردستان هەڵکرا،بەڵام بۆ هەموو خەڵکی کورد جێگەی دڵخۆشی و هومێدو شانازی تێکڕای هاونیشتمانیان بوو.
ئەمڕۆ لە کاتێکدا یادی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان بەرز ڕادەگرین کە دەسەڵاتی جینایەتکارو ملهوڕی ئاخوندەکان لە ئێران، سەرکوت و چەوسانەوەی هاونیشتمانیانی کوردی پەرە پێداوەو جینایەت ،ترۆری تیکۆشەران و زیندانی کردن، شکەنجەو ئیعدامی بێ‌ تاوانانی زیاتر کردووە. دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئاخوندی بە خەیاڵی خۆیان پێیان وایە بە کوشتن و هەڕەشەو ترۆری تێکۆشەرانی ڕێگەی ئازادی و سەرکوتی هاونیشتمانیان لە کوردستان و تێکڕای خەڵکی ئێران، دەتوانن کۆتایی بە ناڕەزایەتی و خەباتی مافخوازانەی خەڵکی کوردو تێکڕای نەتەوەکانی ئێران بێنن، بەڵام بە پێچەوانەی ویستی دەسەڵاتدارانی ڕژیم، جەماوەری وەزاڵەهاتوو کە بە تەواوی لەو دەسەڵاتە بێزارن و ئەو هەڕەشەو سەرکوت و ئیعدامانە نەک کار ناکاتە سەر ورەی بەرزیان، بەڵکو ڕق ئەستورترو بە بڕواتریان دەکا لە خەبات و تێکۆشان لە دژی ئەو دەسەڵاتە دیکتاتۆرو ستەمگەرە.
لە یادی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە 26 ی سەرماوەز، سڵاو درود دەنێرم بۆ رۆحی پێشەوا قازی محەممەدو تێکڕای ئەو تێکۆشەرانەی کە 75 ساڵ لەوە پێش لە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان دەوریان گێڕاوە.
بابەشیخ حوسەینی
26ی سەرماوەزی 1399 کۆچی خۆری


3 ساڵ و 11 مانگ و 6 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 39 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی ڕۆژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان

پەیامی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بەبۆنەی ڕۆژی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن