خەبات مێدیا: نوسینگەی کۆنتڕۆڵی داراییەکانی دەرەوەی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا (ئۆفەک)ڕۆژی چوارشەممە 26ی سەرماوەز، ڕایگەیاند چوار دامەزراوە کە کۆمپانیای تریلیا
خەبات مێدیا: نوسینگەی کۆنتڕۆڵی داراییەکانی دەرەوەی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا (ئۆفەک)ڕۆژی چوارشەممە 26ی سەرماوەز، ڕایگەیاند چوار دامەزراوە کە کۆمپانیای تریلیانس بۆ هەناردەکردنی بەرهەمەکانیان ئاسانکاری دەکرد، خراونەتە لیستی گەمارۆوە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە کۆمپانیای تریلیانس پێشتر لەمانگی ژانویەی ئەمساڵ گەمارۆ خراوەتە سەری.
ئەوکۆمپانیایانەی کە گەمارۆیان خراوەتە سەر لە وڵاتی چین وئیماراتی یەکگرتووی عەرەبیدا جێگرن.
ئامریکا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەرکی هاتوچۆی کۆمپانیای تریلیانس لەئەستۆیان بووە، هەروەها ئەوان بەنوێنەرایەتی لەلایەن ئەم کۆمپانیایە بازرگانی داراییان جێبەجێ دەکرد، و یارمەتی گواستنەوە وهەناردەی پیترۆشیمی ڕژیمی ئێرانیان دەدات.
ستیڤین مەنوچین، وەزیری خەزێنەداری ئامریکا لەم بارەیەوە وتی: بەشەکانی پیترۆشیمی و نەوتی ئێران سەرچاوەی سەرەکی دابینکردنی بودجەی ڕژیمن کە بۆ پشتیوانی لەبەرنامەی دوژمنکارانەی دەرەکی خۆی بەکاریان دێنێت