پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پێشوازی سکرتێری گشتی سازمان لەبڕیاڕنامەی کۆمەڵی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان

پێشوازی سکرتێری گشتی سازمان لەبڕیاڕنامەی کۆمەڵی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان

هاونیشتمانیانی تێکۆشەری کوردستان!

هاونیشتمانیانی تێکۆشەری کوردستان!
خەڵکی وەزاڵەهاتوی ئێران!
بە خۆشیەوە جارێکی دیکە کۆمەڵەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، بە هۆی سەرکوتی بێ بەزەییانەی خەڵک وجێ‌ بە جێ‌ کردنی حوکمی ئیعدام، وە بە تایبەت حوکمی ئیعدامی کەسانی ژێر 18 ساڵ، ئیعتراف و ددان پێدانەکان لە رێگەی شکەنجەو ،پێشێلکردنی بەرنامە بۆ داڕێژراوی مافی مرۆف،گرتن و زیندانی کردنی دانیشتوانی ئێران بێ‌ بەڵگە، و چەندین پێشێلکاری دیکە، بە زۆرینەی دەنگی 82 ئەندام ڕژیمی ئێرانی مەحکوم کرد.
بە پێی ئەم بڕیارنامەیە، پەروەندەی پێشێلکاریەکانی مافی مرۆف لە ئێران بۆماوەی یەک ساڵ بەکراوەیی دەمێنێتەوە. ئەوە لە کاتێکدایە کارناسانی نەتەوەیەکگرتووەکان قەتڵوعامی زیندانیانی سیاسی بە جینایەت دژی مرۆڤایەتی ناساندبوو و بە هۆی پێبەند نەبونی رژیم بە بڕیارەکان و قانونە نێوەدەوڵەتیەکان، داوایان کردبوو پەروەندەی ئەو جینایەتانە، بنێردرێ‌ بۆ شورای ئەمنیەتی نەتەوەیەکگرتووەکان.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران سپاسی قوڵی خۆی بۆ ئەو 82 ئەندامەی کۆمەڵەی گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان بە تێکڕاو، نوێنەری ووڵاتی کانادا،کە ئەو بڕیاڕنامەی ئامادە کردبوو، دەردەبڕێ‌، هەروەها داواکارە ناوەندە جیهانیەکانی پارێزەرو داکۆکی مافی مرۆف بە شێوەی کاریگەرتر،کردەوە ستەمگەریەکانی ڕژیمی ئێران بەرانبەر خەڵکی کوردستان و خەڵک و نەتەوەو ئایین و بیروبۆچوون و پێکهاتەکان لە ئێران مەحکوم بکەن و دەسەڵاتدارانی ئێران ناچار بکەن دەست لە ستەمگەری و جینایەتکاری هەڵگرن.
سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
سکرتێری گشتی 
بابەشێخ حوسەینی
27ی سەرماوەزی 1399 کۆچی خۆری


3 ساڵ و 11 مانگ و 3 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 50 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پێشوازی سکرتێری گشتی سازمان لەبڕیاڕنامەی کۆمەڵی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان

پێشوازی سکرتێری گشتی سازمان لەبڕیاڕنامەی کۆمەڵی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن