بەڕێوەبەرانی پەروەردەی ڕژیم تایبەت بە پارێزگاکان باس لە بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەجێ هێشتنی خوێندن لەمساڵدا دەکات کە ژمارەو ڕێژەی کچان زیاترە.هەروەها کێشەی نەبوون
خەبات مێدیا: بەڕێوەبەرانی پەروەردەی ڕژیم تایبەت بە پارێزگاکان باس لە بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەجێ هێشتنی خوێندن لەمساڵدا دەکات کە ژمارەو ڕێژەی کچان زیاترە.هەروەها کێشەی نەبوونی مۆبایل و تەبلێت یان هەیە کە چارە سەر نەکراوە.
دەسەڵات، هۆی بە جێ هێشتنی خوێندن ، و بەرزبوونەوەی ڕێژەی نەخوێندەواری، زیاتر دەگێڕێتەوە بۆ بیری دەمارگرژانەی عەشیرەکان ، سەختی ڕێگە و بان لە هەندێ لە ناوچەکان و کێشەی ئابووری، بەو بەڵگە ب٠Žی بنەمایانە دەیهەوێ بەرپرسیارەتی لە سەر خۆی کەم کات و تاوانەکە بخاتە ئەستۆی بنەماڵە و کۆمەڵگە. ئاشکرایە پەروەردە و نهێشتنی بیری دەمارگرژانە لە عەشیرەکان و چاکسازی ڕێگەو بان، لە ئەرکەکانی دەسەڵاتە.
تا پێش تەشەنە سەندنی کۆڕۆنا ساڵانە یەک ملیۆن خوێندکار لە ئێران دەستیان لە خوێندن هەڵدەگرت و بە پێی سەرژمێریەکان، لە ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی، ٦٩٦هەزار و ٣٩٩کەس لە خوێندن بە جێ ماون. هەروەها هۆی سەرەکی ئەو قەیرانە بەستراوەتەوە بە کێشەی ئابووری بنەماڵەکان.