پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی یادی لە دایک بوونی حەزرەتی عیسا

پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی یادی لە دایک بوونی حەزرەتی عیسا

هاوباوەڕانی مەسیحی لە ئێران و جیهان! یادی لە دایک بوونی

 هاوباوەڕانی مەسیحی لە ئێران و جیهان! یادی لە دایک بوونی عیسا مەسیح (ع) و ساڵی نۆی 2021 زایینی لە مەسیحیەکانی کوردستان، ئێران و جیهان پیرۆز بێ‌. لە کاتێکدا یادی لە دایک بوونی مسیح (ع) بەرز ڕادەگرین و ساڵی نۆی 2021 جێژن دەگرین، بەداخەوە ستەم و بێدادی لە زۆربەی ووڵاتانی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و بە تایبەتی لە ئێراندا، بۆتە پێناسەی حکومەت و دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکان. ڕژیمی ملهوڕی ئاخوندی لە ئێران بە شێوەی سیستماتیک و گەڵاڵە بۆداڕێژراو، سەرکوتی خاوەن باوەڕانی مەسیحی و باقی ئایین و نەتەوەو مەزهەبەکان دەکات. ئەو دەسەڵاتە پاوانخوازو حەق نەبیستە،لە ماوەی تەمەنیدا بە پەیڕەو کردنی سیاسەتی دژی ئینسانی و ئیسلامی و کۆمەڵایەتیەکان و بە دیاری کردن و سەپاندنی قانونی دواکەوتوانە،درێژە بە دەسەڵاتی دەستەێکی بچوک بە سەر تێکڕای خەڵکی ئێران دەدات. پەسەند کردنی قانونی دواکەوتوانەو، دارولەلەکانی مەجلیسی ڕژیم،بۆ ئەوەی کە ئافرەتان و ئەوانەی بۆچوون و بیروباوەڕیان پێچەوانەی بیری تەسکی دەسەڵاتدارانەو هەروەها مەزهەب و ئایینەکان و نەتەوەکانی پێکهێنەری ئێران، بە تایبەت نەتەوەی کورد کە مافی خۆپاڵاوتنیان بۆ سەرۆک کۆماری نیە، دەرخەری جینایەتکاری و دژایەتی دەسەڵاتداران لە گەڵ خەڵکی ئێران بە تێکڕاو بیروباوەڕو نەتەوەکانی پێکهێنەری ئێرانە. بێگومان تا ئەو دەسەڵاتە ملهوڕە نەڕوخێ‌ کۆتایی بە مەینەتی و جیاوازی دانان و سەرکوت و هەڕەشە لە ئێراندا نیە. بەو ئاواتەی لە ساڵی داهاتووی زایینی، ئاسۆ لە بەردەمی خەڵکی ئێران و خاوەن باوەڕانی مەسیحی، و تێکڕای باوەڕو نەتەوەکانی ئێران گەشاوەو ڕوناک بێت ولە ساڵی داهاتوو، کۆتایی بە نەخۆشی کوشەندەی کۆڕوناو دەسەڵاتی ستەمکارو جینایەتکاری ئاخوندی لە ئێراندا بێ‌. جارێکی دیکە بە ناوی خۆم و هاوباوەڕانم لە سازمانی خەبات کوردستانی ئێران پیرۆز بایی گەرم بە بۆنەی یادی عیسا مەسیح و ساڵی نۆی زایینی پێشکەش دەکەم. سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران سکرتێری گشتی بابەشێخ حوسەینی 24 دیسامبری 2020


3 ساڵ و 10 مانگ و 27 ڕۆژ و 2 کاتژمێر و 11 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی یادی لە دایک بوونی حەزرەتی عیسا

پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی یادی لە دایک بوونی حەزرەتی عیسا



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن