پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پاشەکشەی چەکدارانی سەر بە ڕژیمی ئێران لە شەقامەکانی عێراق.

پاشەکشەی چەکدارانی سەر بە ڕژیمی ئێران لە شەقامەکانی عێراق.

خەبات مێدیا: مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیری عێراق ڕۆژی هەینی 5ی بەفرانبار، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمنیەتی عێراق ئەرکێکە و لەئەستۆیەتی و ئامادەیە بەشێوەیەکی جددی بەرەن




























خەبات مێدیا: مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیری عێراق ڕۆژی هەینی ٥ی بەفرانبار، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەمنیەتی عێراق ئەرکێکە و لەئەستۆیەتی و ئامادەیە بەشێوەیەکی جددی بەرەنگاری پێشێلکرانی یاساکانی وڵاتەکەی ببێتەوە. لە درێژەی ئاڵوگۆڕەکانی عێراق، هێزە ئەمنیەکانی عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو لەناوچەی شەقامی فەڵەستین، لەسەر پردی ئەلموسەنا" لەبەغدا ئامادە بوون و چەکدارانی عەسائێبی ئەهلی حەق" ی سەر بە ڕژیمی ئێران لەو ناوچەیە پاشەکشەیان کردووە. هاوکات کاناڵی ئەلعەرەبیە باسی لە بەڵگەیەک کردووە کە ئەم گروپە چەکدارەی سەر بە ڕژیم، دەیانهەوێ هێزەکانی خۆیان بۆ گردبونەوە لەشوێنێکی نزیک لە بنکەی ئەمنیەتی بەغدا، کۆبکەنەوە و ئامانجیان لە گردبوونەوە، فشارهێنان بۆ دەوڵەتی عێراق بۆ ڕزگارکردنی ژمارەیەک لەئەندامانی ئەم گروپەیە کە لە ئاکامی هێرش بۆ سەرسەفارەتی بەغدا، دەست بەسەر کراون. لەلایەکی ترەوە، مستەفا کازمی، بە ئامادەیی تەواوەوە بۆ بەرەنگاربونەوە لەگەڵ پێشێلکرانی یاسای عێراق، لە تویتێکدا نووسی، ئەمنیەتی عێراق ئەمانەتە و لەسەر شانی ئێمەیە، ئێمە لە ئارامش و بێدەنگی هەوڵمان داوە متمانەی خەڵک بە حکومەت، دامەزراوە ئەمنیەکان و هێزی سەربازی بگەڕێنینەوە، و بەئەهوەنی داوامان کرد وڵات لەگەڵ ڕووداوی بێ قازانجی دیکە تێکەڵ مەکەن، بەڵام ئەگەر پێویست بکات، بەشێوەی جددی ئامادەی بەرەنگاربوونەوەین. موقتەدا سەدر" ڕێبەری جەریانی سەدری عێراق، داوای لەئێران کرد لەم ناکۆکیانە دەستێوەردان نەکات.




























3 ساڵ و 10 مانگ و 26 ڕۆژ و 19 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پاشەکشەی چەکدارانی سەر بە ڕژیمی ئێران لە شەقامەکانی عێراق.

پاشەکشەی چەکدارانی سەر بە ڕژیمی ئێران لە شەقامەکانی عێراق.



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن