پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەشداری کۆمیتەی کانادای سازمانی خەبات لە رێورەسمی 2ی رێبەندان

بەشداری کۆمیتەی کانادای سازمانی خەبات لە رێورەسمی 2ی رێبەندان

خەباتمێدیا: رۆژی شەممە 6ی رێبەندانی 1397ی هەتاوی، لەسەر بانگهێشتی کۆمیتەی حدکا، هەیئەتێکی کۆمیتەی کانادای سازمانی خەبات لە شاری ڤانکۆڤەر بەشداریان لە رێورەسمی 2

خەباتمێدیا: رۆژی شەممە 6ی رێبەندانی 1397ی هەتاوی، لەسەر بانگهێشتی کۆمیتەی حدکا، هەیئەتێکی کۆمیتەی کانادای سازمانی خەبات لە شاری ڤانکۆڤەر بەشداریان لە رێورەسمی 2ی رێبەندان یادی 73مین ساڵرۆژی دامەزرانی کۆماری کوردستانیان کرد.

هەیئەتی کۆمیتەی کانادای سازمانی خەبات کە پێکهاتبوون لە بەرێزان خوشکە تابان شەرێعەتپەنا بەرپرسی کۆمیتە و کاک عەبدوڵا عەبداڵی بەرپرسی پێوەندیەکان بەشداری 2ی رێبەندانیان کرد و بروسکەی پیرۆزبایی کۆمیتەیان بەو بۆنەوە پێشکەش بە بەرێوەبەرانی ئاهەنگەکە کرد و لە نزیکەوەش پیرۆزبایی کۆمیتەی سازمانی خەباتیان بە بەرپرسانی کۆمیتەی حدکا لەو وەڵاتە گەیاند.

2ی رێبەندانی 1324 بە رێبەرایەتی پێشەوای مەزن لە شاری مەهاباد، کۆماری کوردستان راگەیەندرا، هەر چەند تەمەنی کۆمار کورت بوو بەڵام راگەیاندنی کۆماری کوردستان بووە هەوێنی هەستی نەتەوایەتی لە نێو تاکەکانی کوردستان و هەموو ساڵێک لەو رۆژەدا خەڵکی کوردستان بە بەرێزەوە یادی کۆمار و پێشەوا قازی محەممەد دەکەنەوە.

















5 ساڵ و 9 مانگ و 20 ڕۆژ و 22 کاتژمێر و 35 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەشداری کۆمیتەی کانادای سازمانی خەبات لە رێورەسمی 2ی رێبەندان

بەشداری کۆمیتەی کانادای سازمانی خەبات لە رێورەسمی 2ی رێبەندان



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن