خەبات مێدیا: بەڕێوەبەری نوسینگەی لێکۆڵینەوەی ئابووری ناوەندی لێکۆڵینەوەی مەجلیس وتی: ۳٥لەسەدی خەڵک لەژێر هێڵی هەژاری دا دەژین.
خەبات مێدیا: بەڕێوەبەری نوسینگەی لێکۆڵینەوەی ئابووری ناوەندی لێکۆڵینەوەی مەجلیس وتی: ۳٥لەسەدی خەڵک لەژێر هێڵی هەژاری دا دەژین.
لە نوێترین ڕاپۆرتی ناوەندی ئاماری ڕژیم، کەم خۆراکی هەڕەشەیەکە لەسەر ۱·پارێزگای ئێران، نرخی هەموو کەل و پەلێک لە خەزەڵوری ئەمساڵ بەنیسبەت ساڵی ڕابردوو دوو تا چوارونیو هێندە بەرز بووەتەوە، و هەروەها بۆتە هۆی دابەزینی پڕۆتین لە نێو خانەوادە مام ناوەند و هەژارەکان دا.
نرخی گۆشتی مەڕوماڵات زۆرترین هەڵکشانی بەخۆیەوە دیوە و کاریگەری لەسەر نرخی مریشک و گۆشت و هێلکە و ماست و شیرو پەنیر داناوە.
نرخی برنج و میوە و سەوزەوات دوو هێندە زۆرتربووە، هەروەها نرخی ڕۆن ۱٤تا ۲· لەسەد و سابون و تاید و پێداویستی پاککەرەوە ۱٨تا۳۰لەسەد زیادی کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندی ئامار، لە ۱·پارێزگای ئێران سفرەی خەڵک بەرەو بەتاڵبوون دەڕوات و نرخی هەڵاواردن لەهەندێ لە پارێزگاکان زۆرتر لە نرخی هەڵاواردنی وڵاتە و لەوانەیە ٥٨لەسەد بێ.
هەر بەپێی ئەم ڕاپۆرتە پارێزگای کرماشان، ڕێژەی هەڵاواردنی لە پارێزگاکانی دیکە زۆرتربووە وپارێزگای کوردستان و لوڕستان، فارس، هەمەدان، خۆراسانی باکوور، ئەلبورز، یەزد، خۆراسانی ناوەندی و ئیسفەهان و ئازەربایجانی ڕۆژئاوا، زۆرترین نرخی هەڵاواردنیان هەیە.
سەرەڕای بەرزبونەوەی نرخی کەل وپەل، ڕێژەی بێکاری لە یەک ساڵی ڕابردوو دا دوو هێندە زۆرتر بووە و لەم ۱·پارێزگایە ڕێژەی بێکاری گەیشتۆتە ۱٨.٥لەسەد، بەو پێیە ۲٨ملیۆن کەس لە کۆی حەشیمەتی ئێران، لەئێستادا تووشی کەم خۆراکی و نەبوونی کالۆرین.
جیاوازی نێوان چینەکانی کۆمەڵگە، دابەزینی ئاستی چینەکان، زۆربوونی گروپی حەشیمەتی هەژار، و بەرزبونەوەی ڕێژەی پەنابەری لە شارە چکۆلەکان وگوندەکان بۆ قەراغی شارە گەورەکان و زۆر کێشەی کۆمەڵایەتی دیکە کە لەئاکامی دۆخی ئابووری و بژێوی سەریان هەڵداوە.