خەبات مێدیا: ڕۆژنامەی ئارمان، دوشەممە ڕێکەوتی 8ی بەفرانبار، لە بابەتێک دا لەبارەی گرانی، هەڵاواردن و هەژاری ڕۆژانە لە کۆمەڵگەی ئێراندا هۆشیاری دا و نووسی:
خەبات مێدیا: ڕۆژنامەی ئارمان، دوشەممە ڕێکەوتی 8ی بەفرانبار، لە بابەتێک دا لەبارەی گرانی، هەڵاواردن و هەژاری ڕۆژانە لە کۆمەڵگەی ئێراندا هۆشیاری دا و نووسی: کە دەبێ بترسین لەو کاتەی کە تۆڕەیی و گڕکانی برسیەکان سەرهەڵبدا. ئەو ڕۆژنامەیە نووسی: کاتێک کۆڕۆنا لە ئێران تەشەنەی سەند،ئێمە خۆمان ئامادەی ئەم قەیرانە نەکردبوو،کە ئەمە بووە هۆی ئەوەی خەسارەتە کۆمەڵایەتیەکان و کێشەی دەروونی پەرە بستێنێ.
ئەو ڕۆژنامەیه، وێڕای ئاماژە بە گوزەرانی منداڵی بەرپرسانی ڕژیم لە وڵاتانی ناوچەکە، نووسی: لەکاتێک دا بەرپرسانی گەندەڵ لە دەسەڵات لە خۆشگوزەرانی ژیان بەسەر دەبەن، دیاردەی فرۆشی منداڵی ساوا، ئەندامانی جەستە، دزیی و توندووتیژی لەکۆمەڵگە ڕوو لە هەڵکشانە.