پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ساڵی ٢٠ ٢٠  و بەردەوامی ڕەوتی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران.

ساڵی ٢٠ ٢٠  و بەردەوامی ڕەوتی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران.

خەبات مێدیا: بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری هێرانا ئۆرگانی هەواڵی مافی مرۆڤ لە ئێران، لە ساڵی ٢٠ ٢٠ دا، ٢٣٦ کەس لە ئێران لە سێدارە دراون و یەکێکیان لە پێش چاوی خەڵک بوو

خەبات مێدیا: بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری هێرانا ئۆرگانی هەواڵی مافی مرۆڤ لە ئێران، لە ساڵی ٢٠ ٢٠ دا، ٢٣٦ کەس لە ئێران لە سێدارە دراون و یەکێکیان لە پێش چاوی خەڵک بووە، و لە نێوان ئەوانەی کە ڕەگەزیان دیاری کراوە ٢٠ ٥ کەسیان پیاو ٨ کەسیان ژن بوون. زۆربەی سێدارەکان لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج و وەکیل ئابادی شاری مەشهەد جێبەجێ کراوە. 
شاری ئەلبورز خاوەنی دوو بەندیخانەی گەورەی ئێران، بەڕێژەی ١٩لەسەد یەکەم و پارێزگای خۆراسانی ڕەزەوی بە رێژەی ١٢لەسەد دوهەمین شار لەڕوی زۆری ڕیژەی سێدارەن. 
لە درێژەی ئەم ڕاپۆرتە دا باس لەوە کراوە کە ٧٢ لە سەدی سێدارەکان بە شێوەی نهێنی بووە، نهێنی بە واتای ئەوەیە کە بەبێ ئاگادار کردنەوەی بنەماڵە و پارێزەر سزای سێدارە جێبەجێ دەبێ کە نموونەیان نەوید ئەفکاری و ڕوحوڵڵای زەم بوو. 
ئەم ڕاپۆرتە باس لە پێشێلکردنی ئازادی ڕادەربڕین و سێدارەی لەڕادەبەدەر، توندوتیژی لەحاست چالاکانی کرێکاری و بەردەوامی فشا‌ر لەسەر نەتەوە و خاوەن بیروباوەڕە جیاوازەکان دەکات، و ٤٥ چالاکی کرێکاری یان کرێکار بە ١٨٣مانگ بەند کردن و ٤٢ کەس بە ٣٠ ٠ ٠  قامچی و ٤٢کەس بۆ سەرچاوەی قەزایی و ئەمنیەتی بانگ کراون، لە ساڵی ٢٠ ٢٠  لانیکەم ٤٧٣ گردبوونەوەی کرێکاری و ٩٩ مانگرتن بەرێوە چووە. 
بەرزبوونەوەی ٥٢.٩ لەسەدی دەرکردنی سزای بەندیخانە بۆ ڕۆژنامەوانان و چالاکوانانی مافی مرۆڤ و ٩٢٨کەس لەم پەیوەندیەدا گیراون، و ئەم ڕاپۆرتە باس لە دواکەوتنی حەقدەستی دوو هەزار و١١مانگی کرێکاران و دەرکردنی ١٠ ٥ کەس و دوو هەزارو ٢٤٠  بێکاری دەکات، و ١٨هەزارو٤٠ کەس لەبیمەی کرێکاری بێبەشن. هەروەها گیان لەدەستدانی ١١٩٥کەس لە ڕووداوی کارو ٢٥٨کەس بریندار بوون، ئێران لە نێوان وڵاتانی جیهان لە بواری ئەمنیەتی کار لە پلەی ١٠ ٢دایە.
سەرکوتی کەمینە ئایینیەکان و نەتەوەکانی دیکە. 
کەمینە ئایینەکان و نەتەوەکانی پێکهێنەری ئێران لە ماوەی ٤٠ ساڵ دەسەڵاتی ئاخوندی لە ئێران بەردەوام لە ژێر زەبر و فشاری دەسەڵاتدا بوون. لە ساڵی ٢٠ ٢٠ ، ڕێژەی ٧٧کەس لەم پەیوەندیە گیراون، ٤٩کەس لە چالاکی ئابووری و ئایینی و١٢٦کەس بانگ کراون، ١٢٦هەزار کەس لەم کەسانە لە خوێندن دابڕاون،


 


3 ساڵ و 10 مانگ و 22 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 33 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ساڵی ٢٠ ٢٠  و بەردەوامی ڕەوتی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران.

ساڵی ٢٠ ٢٠  و بەردەوامی ڕەوتی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ لە ئێران.



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن