پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئاخوندێکی جینایەتکار مرد!

ئاخوندێکی جینایەتکار مرد!

‌خەبات مێدیا: ڕۆژی هەینی 12ی بەفرانبار، ئاخوند مەسباحی یەزدی یەکێک لە ئاخوندە هەرە دواکەوتوو و جینایەتکارەکانی رژیمی ئێران، بە نەخۆشی مرد.

خەبات مێدیا: ڕۆژی هەینی 12ی بەفرانبار، ئاخوند مەسباحی یەزدی یەکێک لە ئاخوندە هەرە دواکەوتوو و جینایەتکارەکانی رژیمی ئێران، بە نەخۆشی مرد.
ناوبراو، بەرپرسی جینایەت و بڕیاردەری ئێعدامی لاوانی ئازادیخواز لە ئێران و دەیان تاوان و جینایەتی دیکەو، هەروەها لە پشتیوانە سەرەکیەکان لە دزی و گەندەڵیەکانی خامنەیی وەلی فەقیه و یەکێک لە تیئوریسێنە هزریەکانی رژیمی ئاخوندی بوو. 
مەرگی ئاخوند مەسباحی یەزدی موژدە و خەبەرێکی خۆشەو بەو بۆنەوە خەڵکی ئێران پیرۆزبایی لە یەکتر دەکەن.
ئاخوندی جینایەتکار مەسباحی یەزدی بەهۆی نەخۆشی قورگ وهەناو مردووە، مەسباح یەزدی لەمانگەکانی دوایی دا لانیکەم دووجار بەهۆی ئەم نەخۆشینە لە نەخۆشخانەکانی تاران خەوێندرابوو. ئاخوند مەسباح یەزدی لە کەسە ناسراوەکانی نزیک بە خامنەیی و کەسێکی توندئاژۆ کە زۆرجار بڕیارەکانی لەلایەن خامنەییەوە کاری پێ‌ دەکرا وستایش دەکرا. هەروەها ناوبراو دژایەتی لەگەڵ خامنەیی وەک دژایەتی خودا دەزانی وتەنانەت لەساڵەکانی دەیەی 1390ڕێبەریی عەلی خامنەیی زیاتر لە هزرو بۆچوون و دەنگدانی خەڵک دەزانی.


3 ساڵ و 10 مانگ و 19 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 25 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ئاخوندێکی جینایەتکار مرد!

ئاخوندێکی جینایەتکار مرد!



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن