خەبات مێدیا: پاش یەک کاتژمێر لە بڵاوبوونەوەی هەواڵی ڕاگرتنی نەوتهەڵگرێکی وڵاتی کۆریای باشوور لە لایەن سپای ترۆریستی پاسداران لە کەنداوی فارس، ئەم وڵاتە هێزی تای
خەبات مێدیا: پاش یەک کاتژمێر لە بڵاوبوونەوەی هەواڵی ڕاگرتنی نەوتهەڵگرێکی وڵاتی کۆریای باشوور لە لایەن سپای ترۆریستی پاسداران لە کەنداوی فارس، ئەم وڵاتە هێزی تایبەتی ڕووبەڕووبوونەوەی دزیی دەریایی ڕەوانەی کەنداوی فارس کرد.
مێدیاکانی سەر بە سپای ترۆریستی پاسداران رۆژی دووسەممە ١٥ی بەفرانبار، ڕایانگەیاند کە هێزی دەریایی سپای ترۆریستی پاسداران، کەشتی نەوتهەڵگری کۆریای باشووری لە کەنداوی فارس ڕاگرتووە و هێناویەتیە کەنار ئاوی ئێران. بەپێی نووسراوەی مێدیاکانی سەر بە ڕژیم، ئەم کەشتیە بە هۆی پێشێلکردنی ئەساسی ژینگە پارێزی ڕاگیراوە.