خەباتمێدیا:مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رۆژی پێنج شەممە 11ی رێبەندانی 97 لە وتووێژێک لەگەڵ تەلەویزیۆنی فاکس وتی: رژیمی ئێران هەڕەشەیێکە بۆ جیهان و ئەمری
خەباتمێدیا:مایک پەمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، رۆژی پێنج شەممە 11ی رێبەندانی 97 لە وتووێژێک لەگەڵ تەلەویزیۆنی فاکس وتی: رژیمی ئێران هەڕەشەیێکە بۆ جیهان و ئەمریکا رێگە نادات کورەیێکی باکووری دیکە دروست بێ. ناوبراو ووتی بە پێی زانیارییەکانمان رژیمی ئێران مەترسیەکی جیددی و واقعیە و ئەوان ئەو تواناییەیان هەیە مەوادی ئەتۆمی بپالێون و ئاستی پالاوتە کردنیشیان بەرز بکەنەوە تا بەرنامەی مووشەکیان باشتر بکەن. ناوبراو ووتی تاقیکردنەوەی هەفتەی رابردوو کە رژیم ویستی موشەکێک بنێریتە فەزا بێگومان ئەوە دەتوانێ یارمەتی بەرزکردنەوەی ئاستی بەرنامەی موشەکیان بدات و لەداهاتووش دا دەتوانن ببنە مەترسیەک بۆسەر ئەمریکا. ناوبراو پێی داگرت کە ئێمە پێش بە سەرهەڵدانی کورەی باکوورێکی تر دەگرین و هێندێک سیاسەتمان گرتۆتە پێش کە پێش بەو دۆخە دەگرێت.
مایک پەمپێئۆ ووتی ئێمە سیاسەتی پێشووی دەوڵەتی ئەمریکا سەبارەت بە هاوبەشی کردنی گەورەترین رژیمی پشتیوانی ترۆریستی لە جیهاندا هەڵوەشاندەوە و ئێستا هەوڵ بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانەتیەک دژی رژیمی ئێران دەدەین چوونکە باوەرمان وایە کە رژیمی ئێران مەترسیەکی جیددی بۆ ئەمریکا و سەرجەم جیهانە.
مایک پەمپێئۆ رۆژی 3ی رێبەندان لە وتووێژێکی تر ووتی: گەورەترین کۆمەڵە تەحریممان لە مێژودا لە دژی رژیمی ئێران ئامادە کردووە کە بە ئەگەری زۆر لە بەهاری ئەمساڵ دا رژیمی ئێران تووشی دارمانێکی ئابووری دەبێ.
ناوبراو سەبارەت بە کۆبوونەوەکانی لەهێستان بۆ بەربەرەکانێی شەرئەنگێزییەکانی رژیمی ئێران لەناوچەکە ووتی: ئەوهاوپەیمانەتیەکی جیهانیە و لە مانگی فەوریە لە وەرشۆ بۆ دامەزراوەیی رۆژهەڵاتی ناوەراست پێک دێت و وەڵاتان پەیوەستی ئەو هاوپەیمانەتیە دەبن.