خەبات مێدیا: لە ساڵیادی یەکێک لە جینایەتەکانی خامنەیی دا لەساڵی ۹۰ی هەتاوی، کاتێک عەلی خامنەیی ڕێبەری ڕژیمی ئاخوندی سەفەری کرد بۆ شاری کرماشان و لە زانکۆی ڕازی
خەبات مێدیا: لە ساڵیادی یەکێک لە جینایەتەکانی خامنەیی دا لەساڵی ۹۰ی هەتاوی، کاتێک عەلی خامنەیی ڕێبەری ڕژیمی ئاخوندی سەفەری کرد بۆ شاری کرماشان و لە زانکۆی ڕازی قسەی کرد، شلێر فەرهادی، خوێندکاری ساڵانی٨٥-٨٦ لە ڕشتەی زانستی سیاسی لە زانکۆی ڕازی شاری کرماشان و یەکێک لە باشترین خوێندکارەکانی زانستی سیاسی ئەو زانکۆیە، بەشداری ئەو گردبونەوەیەی نەکرد، بەو هۆیەوە ڕۆژی ۲٦ی ڕەزبەر، لەلایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی ڕژیم دەستبەسەر کرا و بۆ ماوەی پێنج مانگ بێسەروشوێن کرا، دواتر چەند کەس توانیان شلێر بدۆزنەوە و بنەماڵەکەی زانیان کە شلێر زیندووە و نەکوژراوە وپاش ماوەیەکی کەم ڕزگار کرا. پاش یازدە مانگ دیسان پەیوەندیان لەگەڵ باوکی شلێر گرت وداوای هەندێک وردەکاری و شیکردنەوەیان لێکرد، دوو ڕۆژ دواتر واتە ڕۆژی هەینی ۱٥ی بەفرانباری ساڵی ۹۱ی هەتاوی، لەکاتێکدا کە کەس لەماڵ نەبوو شلێر کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا و ئەمەش دەری خست کە مەئمورەکانی خامنەیی چ بەڵایەکیان بەسەر شلێردا هێناوە لەزیندان.