خەبات مێدیا: ناسر مووسەوی لارگانی، ئەندامی بەڕێوەبەری مەجلیسی ڕژیمی ئێران ڕۆژی دووشەممە ١٦ی بەفرانبار،ئاماژەی بە بەرزبوونەوەی ڕێژەی دزیی لە ئێران کرد و داوای جێ
خەبات مێدیا: ناسر مووسەوی لارگانی، ئەندامی بەڕێوەبەری مەجلیسی ڕژیمی ئێران ڕۆژی دووشەممە ١٦ی بەفرانبار،ئاماژەی بە بەرزبوونەوەی ڕێژەی دزیی لە ئێران کرد و داوای جێ بەجێ کردنی سزای قرتاندنی قامکی ئەو کەسانەی کرد.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانی دا وتی: ئەم شێوە دزیانە بە هۆی بێکاری و هەڵاوسان ڕوو لە هەڵکشانە و دەبێ بەرەنگاری ببینەوە، بەڵام هیچ ئاماژەی بە چۆنیەتی چارەسەرکردنی کێشەی کۆمەڵگە و و بێکاری و هەژاری نەکرد، و
هەروەها چاودێری کۆمەڵگەی جیهانی وەکوو بەربەستێک بۆ جێ بەجێ کردنی ئەم سزایە زانیی و وتی ئەم بابەتە دەستی دادوەرەکانی ئێمەی بەستووە.
داوای ئەم نوێنەرەی مەجلیس لە کاتێکدایە،کە ئەو کەسانەی کە گەندەڵیان کردووە و پارەی زۆر و سەرسووڕهێنەریان دزیوە، یان بە ئازادی دەگەڕێن و یان سزایان تەنیا زیندان و گەڕانەوەی پارەکەیە.
بەرپرسانی ڕژیمی ئێران بۆ جێ بە جێ کردنی ئەو جۆرە سزایانە دینی ئیسلام دەکەنە پێوەر، ئەمەش لەکاتێک دایە کە ئەم شێوە سزادانە واتە بچڕاندنی بەشێک لە جەستە لە یاسای جیهانی دا قەدەغە کراوە.
کۆنوانسیۆنی جیهانی قەدەغە کردنی شکەنجە کە لە ساڵی ١٩٨ی زایینی، لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان پەسەند کرا، و شکەنجەی جەستەیی و کردەوەی نامرۆڤانەی قەدەغە کردووە، بەڵام ڕژیمی ئێران یەکێکە لەو وڵاتانەی کە وا تا ئێستا واژۆی نەکردووە و تێیدا بەشدار نیە.