خەبات مێدیا: ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی بەفرانباری ١٣٩٩، خاوەنکاری تەعاونی ١٦٣ کارگەی قیری سنە، هەموو کرێکارانی خۆی کە نزیکەی ٣٠ کەس دەبن، بەبێ هیچ هۆکارێک دەرکردووە.
خەبات مێدیا: ڕۆژی چوارشەممە ١٧ی بەفرانباری ١٣٩٩، خاوەنکاری تەعاونی ١٦٣ کارگەی قیری سنە، هەموو کرێکارانی خۆی کە نزیکەی ٣٠ کەس دەبن، بەبێ هیچ هۆکارێک دەرکردووە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، بەبڕیاری خاوەنکارەکە، کرێکاران لە ڕێکەوتی ٤ی بەفرانباری ئەمساڵ دەرکراون و خاوەنکار ئەوانی ناردووە بۆ بیمەی بێکاری.
ئەمەش لە کاتێکدایە کە لە گرێبەستی یەک ساڵەیی ئەم کرێکارانە، ٣مانگی ماوە.
شایانی ئاماژەیە هەموو ئەم کرێکارانە ١٠ تا ٢٥ ساڵ ئەزموونی کاریان هەبووە، و ناڕەزایەتیان دەربڕیوە و داوای گەڕانەوە بۆ کار وپیشەی خۆیان دەکەن، لە وڵامیشدا خاوەنکار وتویەتی کە دەرکردنی ئەوان کاتیە و دەگەڕێنەوە بۆ کاری خۆیان.
کارگەی تەعاونی ١٦٣کارگەی قیری سنە، لە ١٥ کیلۆمەتری جادەی سنە بۆ کامیارانە و لە ڕێکەوتی ٤ی بەفرانبار، داخراوە.