خەبات مێدیا: وەزارەتی دادوەری ئامریکا لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، حەوت ملیۆن دۆلار لە دارایی ڕژیمی ئێران لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بەقازانجی قوربانیانی تیرۆر
خەبات مێدیا: وەزارەتی دادوەری ئامریکا لە ڕاگەیێندراوێکدا دەڵێت، حەوت ملیۆن دۆلار لە دارایی ڕژیمی ئێران لە ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی بەقازانجی قوربانیانی تیرۆریزمی دەوڵەتی، ڕاگیراوە.
بەپێی ئەم ڕاگەیێندراوە، ئەم پارەیە بەشێک لە قازانجی ڕایەڵەیەکی بەربڵاوە، کە لە کردەوەیەکی ئاڵۆز و نایاسایی دا ویستویەتی نزیکەی یەک ملیارد دۆلار پارەی ڕژیمی ئێران بە پێشێلکردنی گەمارۆکانی ئامریکا، جێبەجێ بکات. هەواڵدەری ڕۆیتێرز، لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر زاری جێگرێکی دادوەر، لە وەزارەتی دادوەری ویلایەتە یەکگرتووەکان باسی لەوە کردووە، ئەو پارەیەی کە بە هاوکاری بەرپرسانی ئیماڕاتی دەستی بەسەردا گیرابوو، بڕیار بووە بیخرێتە سەر حیسابی ئەو کەسانەی کە لە کردەوەیەکی نایاساییانە بۆ پێشێلکردنی گەمارۆکان لە دژی ڕژیمی ئێران، دەستیان بووە.
وەزارەتی دادوەری ئامریکا لە ڕاگەێندراوەکەی دا دەڵێت: ڕاگرتنی حەوت ملیۆن دۆلار لە دارایی ڕژیمی ئێران بە هاوکاری بەرپرسانی دادوەری ئیماڕات، گورجستان و کۆریای باشوور جێبەجێ کراوە.
ئەم ڕاگەیەندراوە ڕۆژێک دوای ئەوە بڵاوبۆتەوە کە هەواڵدەریەکانی ڕژیم، باسیان لە ڕاگرتنی کەشتیەکی بازرگانی کۆریای باکوور، لەلایەن هێزە دەریاییەکانی سپای تیرۆریستی پاسداران، کردووە بەبیانوی پێشێلکردنی یاساکانی ژینگەی دەریایی.
لەلایەکی تریشەوە دۆستەکانی ڕژیمی ئێران دۆلارە نەوتیەکانیان بلۆکە کرد.
بەهۆی گەمارۆکانی ئامریکا، 40ملیارد دۆلار سەرچاوەی ژێر زەوی ئێران، لە وەڵاتانی دیکە پێشی پێگیراوە، و چین و عێراقیش دۆلارە نەوتیەکانی ڕژیمیان بلۆکە کردووە.
40ملیارد دۆلاری ڕژیمی ئێران لەدەستی چ وەڵاتێکدایە؟
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی جیهانی پیشەسازی، چین بە 20ملیارد دۆلار، هیند بە 7ملیارد دۆلا، کۆریای باکوور بە 6ملیارد دۆلار، عێراق بە2 ملیارد دولار و ژاپۆنیش بە 1/5ملیارد دۆلار، لەڕیزی ئەو وڵاتانەدان کە قەرزداری ئێرانن.