خه‌ڵکی ئازادیخوازی ئێران و کوردستان!
خه‌ڵکی ئازادیخوازی ئێران و کوردستان!
که‌س و کاری قوربانیانی تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕ٠ۆنا
پاش تێپه‌ڕبوونی نزیک به ساڵێک بە سەر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایر‌وسی کۆرۆنا له ئێران و هه‌وڵی چه‌واشه‌کارانه و درۆی کاربه‌ده‌ستانی ڕژیم سه‌باره‌ت به پانتایی بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه‌و شاردنه‌وه‌ی ژماره‌ی تێکڕای قوربانیان وگوێنه‌دان بە ڕێکاره ته‌ندروستیه‌کان و ڕێگری نه‌کردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی زیاتری ئه‌م په‌تایه، بە داخەوە خه‌ڵکی ئێران و کوردستان گه‌وره‌ترین زیانیان به‌رکه‌وت ووڵاتی ئێران بوو به یه‌کێک له‌و وڵاتانه‌ی که زۆرترین قوربانی و توشبووی کڕۆنایی لێ بکه‌وێته‌وه.
له درێژه‌ی جینایه‌ت و تاوانه دژه مرۆڤایه‌تیه‌کانی ڕژیم، له تازه‌ترین هه‌ڵوێست و لێدوانی خامنه‌یی ڕێبه‌ری ڕژیم،ڕایگەیاندØ› واکسینی دژه ڤایرۆسی دروست کراوی وڵاتانی بریتانیا‌و ئه‌مریکا مەترسیدارن و ئەو به ئامانجی تاقی کردنه‌وه لە سەر خەڵکی وڵاتانی دیکە ئه‌و واکسینەیان به‌رهه‌م هێناوه.
خامنەیی له ڕۆژی ١٩ی بەفرانباری ٩٩ی هەتاوی دا، لە پەیامێکی تەلەڤزیۆنیدا ڕوو به کاربه‌ده‌ستانی ڕژیم و خەڵکی ئێران ڕایگه‌یاند که هه‌ر جۆره هاورده‌کردنێکی واکسینێکی دژه کڕۆنا لە وڵاتانی ئەمریکا و بریتانیا بۆ ئێران قه‌ده‌غه‌کردوو ناوه‌نده‌کانی ڕژیمی ئاگادار کردۆته‌وه که ڕێگه له هه‌ر هه‌وڵێک بۆ هێنانی پێکوته‌ی کڕۆنا له‌و ووڵاتانه‌وه بۆ ئێران بگرن. له درێژه‌ی په‌یامی ڕێبه‌ری ڕژیم دا هه‌ڕه‌شه له ناوه‌نده ته‌ندروستیه‌کان و ناوه‌نده‌کانی بڕیاری ڕژیم ده‌کا که ئه‌گه‌ر بێت و له‌ژێر فه‌رمانی ده‌ربچن ئه‌وا به توندترین شێوه سزا ده‌درێن. ئەو قسانەی خامنەیی له کاتێکدایە که ووڵاتانی جیهان له هه‌وڵی به‌په‌له‌دان بۆبه‌ده‌سهێنانی واکسینی کڕۆنا بەڵام سه‌رانی ڕژیم، به‌سیاسی کردنی په‌تای کۆڕۆنا و بە نه‌زانی و نابه‌رپرسیاریان له حاست خه‌ڵکی ئێران و کوردستان، و بێ گوێدانه به‌ها مرۆیه‌کان، ڕێگری له چاره‌سه‌رکردنی توشبووان و له‌ناوبردنی ئه‌و په‌تایه ده‌گرن.
سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران ئه‌م هه‌ڵوێسته نابه‌رپرسیارانه‌ی ڕژیم و ئەم هەڵۆێستە دژی خەڵکیەی خامنەیی بە توندی مه‌حکوم ده‌کا و داوا له ناوه‌ندی ته‌ندروستی جیهانی ده‌کا لە بەرانبەر هه‌وڵه‌کانی سه‌رانی ڕژیم هه‌ڵوێستیان هه‌بێ. پێویسته جیهان و مرۆڤایه‌تی و خه‌ڵکی ئێران و کوردستان دژی ئه‌م هه‌ڵوێستە دژمنانەی ڕێبەری ڕژیم کاردانه‌وه‌یان هه‌بێ و ناڕەزایەتی دەرببڕن.
سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران / کومیتەی ناوەندی
٢٠ ٢١/٠ ١/٠ ٨