هه‌ینی 

8 پووشپه‌ڕ 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

رۆلی خوێندن و فێربوون لە گەشەسەندنی وڵات و دۆخی خوێندن لە کوردستانی ئێران

رۆلی خوێندن و فێربوون لە گەشەسەندنی وڵات و دۆخی خوێندن لە کوردستانی ئێران
زەنوێر کوردستانی

خوێندن و فێرکردن پرۆسەیەکی بەردەوام و گرینگی بواری پەروەردەیە کە رەنگدانەوەی زۆری هەیە بۆسەر داهاتووی تاک و کۆمەلگا لە هەر وڵات و نەتەوەیەک..

زەنوێر کوردستانی
خوێندن و فێرکردن پرۆسەیەکی بەردەوام و گرینگی بواری پەروەردەیە کە رەنگدانەوەی زۆری هەیە بۆسەر داهاتووی تاک و کۆمەلگا لە هەر وڵات و نەتەوەیەک . لە سەدەکانی رابردوو وە لە ئێستاشدا چەندین تیۆر و لێکۆلینەوە و توێژینەوەی گرینگ لەسەر ئەم بابەتە کراوە و لە ئەنجامی ئەم لێکۆلینەوانەدا دەرکەوتووە کە پرۆسەی خوێندن و فێرکردن دوو هۆکاری بنەرەتین بۆ گەشەسەندن و پێشکەوتنی وڵات، کە ئەمەش وای کردووە کە زانایان و شارەزایان و خوازیارانی بواری پەروەردەیی بەردەوام بەدوای شێوازی تازەدا بگەرێن بۆ دۆزینەوەی ئاسانترین رێگا و سیستەم کە لەبوراری پەروەردەیی سودی لێ‌ وەرگرن.
لەگەڵ سیستەمی خوێندن بێگومان ئامرازەکانی خوێندن و فێرکردن لە گرینگترین بابەتەکانن کە پێویستە گرینگی پێ‌ بدرێت چونکە بوونی سیستەمێکی باش بەبێ‌ دابین کردنی ئامرازەکانی دیکەی پرۆسەی فێربوون و فێرکردن وەک کەرەستە فێرکارییەکان ، شوێن و کتێب و هەروەها پرۆگرام و مامۆستای بابەت و ... هتد، ناتوانێ‌ سەرکەوتوو بێت .
ئەو وەڵاتانەی کە سیستەمی خوێندن و پەروەردەییان لە ئاستێکی بەرزدایە ئەوە لە سەرجەم رووەکانەوە بوونەتە سەرمەشق و پێشەنگی وڵاتانی دیکەی جیهان، چونکە گرینگیەکی زۆریان پێداوە و ساڵانە بوودجەیەکی زۆریان بۆ ئەو کەرتە تەرخان کردووە، بەڵام ئەو وەڵاتانەی کە گرینگی زۆر بە کەرتی پەروەردە و فێرکردن نادەن ئەوە بێگومان لە بواری پەروەردەیی لە ئاستێکی نزمن و لە دواکەوتوترین وڵاتانی جیهانن .
بێگومان زۆر جار لە وڵاتانی دیکتاتۆریەت بەتایبەتیش ئەو وەڵاتانەی کە لە چەند نەتەوەیەک پێک دێن و سیستەمێکی دیکتاتۆری باڵی کشاندووە بە سەر وەلات دا و نەتەوەی باڵادەست لە رێگای پرۆسەی خوێندن و فێرکردنەوە هەوڵدەدات نەوەیەک پێک بێنێت کە لە خزمەت بەرژەوەندیە باڵاکانی خۆیان و دەسەڵاتەکەیان بێت و نەوەی نەتەوەکانی دیکەش بخەنە ژێر رکێف و بیروباوەری خۆیان کە بێگومان ئەگەر هەوڵ نەدرێت بۆ رێگری کردن لێی ئەوە مەترسی تەواو دروست دەکات لە سەر داهاتووی تاکەکانی ئەو نەتەوانە .
لە ئێران و کوردستاندا وەک ئەوەی کە بەدی دەکرێت رژێمی ویلایەتی فەقیه بەردەوام لە هەوڵی پاکتاوکردنی نەتەوەکان و فکر و بۆچوونە جیاوازەکانە و بەتایبەتتریش هەوڵی ئاسیمیلەکردنی نەتەوەی کورد دەدا بە رێگا و شێوازی درندانەیی خۆی کە ئەمەش بۆ هەموو لایەک روون و ئاشکرایە و شتێکی شاراوە نیە . یەکێک لەو رێگایانەش کە تارادەیەکی زۆر گرینگی پێداوە بواری پەروەردەو پرۆسەی فێرکردن و خوێندنە ئەویش نەک بۆ پێشکەوتنی وڵات بەڵکو زیاتر بۆ خزمەتکردنی بیروباوەری خۆیان و چەواشەکردنی نەوەی داهاتووە وە هەروەها پاکتاوکردنی زمان و فەرهەنگی نەتەوەکانی دیکەی ئێرانە بەتایبەتیش نەتەوەی کورد، بەهۆی ئەوەی بە مەترسی بۆسەر داهاتووی خۆی دادەنێت . سیستەمێکیان دارشتووە کە تەواو لە خزمەت خۆیان و رژێمەکەیانە و هەروەها لە زۆر بواریشدا دژایەتی پرۆسە و لێکۆلینەوە زانستیەکانیان کردووە و دژی پێشکەوتنە زانستیەکانن و دژی خواست و ئارەزووەکانیان دەجولێنەوە بەتایبەتی کە رێگە بە فێربوون و خوێندن نادەن بەزمانی دایکی نەتەوە جۆراوجۆرەکان.
لەگەل ئەوەشدا شوێن و ئامرازەکانی پەروەردە و فێرکردن لە ئێران بەگشتی و کوردستان بەتایبەت لە ئاستێکی زۆر خراپ و ناستانداردایە ئەگەر بەرێژەی سەدی وەری بگرین سەدا 80 بەرەو سەر پێویستی بە نۆژەنکردنەوەیەو وە رێژەیەکی زۆریش هەر پێویستە لە بناغەوە بروخێندرێت چونکە بۆ نۆژەنکردنەوەش نابن و مەترسی روخانیان زۆرترە، ئەمە لەگەل ئەوەی خزمەتگوزاریەکانیان لە ئاستێکی یەکجار خراپ دایە بە جۆرێک بۆ خۆگەرم کردنەوە لە وەرزی زستان خوێندکاران سود لە کورەی ئاگرین وەردەگرن کە بۆتە هۆی دروست بوونی دەیان کارەساتی دڵتەزێنی سوتانی خۆیندکاران کە تا ئێستاش بە دەست ئێش و ئازارەکانیان دەنالێنن بەتایبەت لە ناوچە کوردییەکان رژێمی ویلایەتی ئێران وەک بەرنامەیەکی دارێژراو هیچ گرینگی و ئاورێک لە دۆخی خراپی خوێندکاران ناداتەوە بەتایبەت کە خوێندن تەواودەکەن و بروانامە وەردەگرن، بێکاردەبن ئەگەر کاریش بکەن زۆر دورە لەو رشتەی کە بۆیان خوێندووە یاخود روو دەکەنە کاری کۆڵبەری کە یەکێکە لە کارە سەخت و پر مەترسیەکان، هەروەها سەرکووتی سەرجەم نارەزایەتیەکانی خوێندکاران دەکات کە بۆ ماف و هەقی خۆیان نارەزایەتی دەردەبرن و خۆپیشاندان دەکەن جگە لەوەی بەهەموو شێوەیەک لە دژی فەرهەنگ و خواستە نەتەوەیەکانی نەتەوەی کورد هەنگاو دەنێت.
بێگومان تەنیا چارەش بۆ رزگارکردنی نەوەی داهاتوومان لەو ستەم و بەرنامە بۆ دارێژراوانەی کە رژیم پەیرەوی لێ دەکات لە بواری پەروەردە و فێرکردن، تەنیا نەمانی ئەو رژیمە دژی زانست و فێربوونەیە .

 

 


5 ساڵ و 4 مانگ و 26 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 59 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

رۆلی خوێندن و فێربوون لە گەشەسەندنی وڵات و دۆخی خوێندن لە کوردستانی ئێران

رۆلی خوێندن و فێربوون لە گەشەسەندنی وڵات و دۆخی خوێندن لە کوردستانی ئێران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن