خەبات مێدیا: لەدرێژەی گیرانی هاووڵاتیانی کوردستان ڕۆژی دووشەممە ۲۲ی بەفرانبار کارۆعەلیداد و زانیار موعتەمێدی خەڵکی شاری مەریوان بە هۆکاری نادیار و بە بێ حوکم لە
خەبات مێدیا: لەدرێژەی گیرانی هاووڵاتیانی کوردستان ڕۆژی دووشەممە ۲۲ی بەفرانبار کارۆعەلیداد و زانیار موعتەمێدی خەڵکی شاری مەریوان بە هۆکاری نادیار و بە بێ حوکم لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیم گیراون و چارەنووسیان نادیارە. ئەوە لەکاتێکدایە ڕۆژی یەکشەممە ۲۱ی بەفرانبار سیروان کەریم زادە خەڵکی شاری مەریوان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگۆزرا.
هەروەها ڕۆژی شەممە ۲۰ی بەفرانبار هێزە ئەمنییەکان پاش هێرش بۆ ماڵی خاتوو عەزیمە ناسری ،لە شاری بۆکان، وێڕای بێ ڕێزی کردن، ناوبراویان گرت و ڕایانگواستۆتەوە بۆ ئیتڵاعاتی ئەو شارە .
ڕۆژی هەینی ۱۹ی بەفرانبار دانا سەمەدی و کاروان مینوویی خەڵکی شاری مەریوان دەستبەسەر کرابوون. تەنیا لە ماوەی چەند ڕۆژ،١٤کەس لە هاوڵاتییانی کورد، گیراون و زۆربەی ئەم کەسانە چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزن.