خەبات مێدیا: وەزارەتی دەرەوەی ووڵاتی بەحرەین ڕایگەیاند: ئێمە پێشوازی لە بڕیاری ئامریکا لە پێوەند بە ترۆریستی ناساندنی چەکدارانی حوسی و ناویان لە لیستی گروپە ترۆ
خەبات مێدیا: وەزارەتی دەرەوەی ووڵاتی بەحرەین ڕایگەیاند: ئێمە پێشوازی لە بڕیاری ئامریکا لە پێوەند بە ترۆریستی ناساندنی چەکدارانی حوسی و ناویان لە لیستی گروپە ترۆریستەکان دەکەین،چۆن ئەم گرووپە لە دژی خەڵکی یەمەن بوون و بەردەوام بە پێ بڕیارەکانی ڕژیمی ئێران، ئاژاوە و بشێوی لە ناوچەکە درووست دەکەن. هەروەها ئەنوەر قرقاش" وەزیری دەرەوەی ئیماڕاتی یەکگرتوویی عەرەبی وتی: ئێمە لە بڕیاری دەوڵەتی ئامریکا بۆ ناساندنی چەکدارانی حوسی وەکوو ڕێکخراوێکی ترۆریستی و هەروەها خستنە نێو لیستی ترۆریستی ڕێبەرانی ئەم گروپە پێشوازی دەکەین.