خەبات مێدیا: چاوەدێری مافی مرۆڤ لەسووریە ڕۆژی سێشەممە ۲۳ی بەفرانبار بڵاوی کردە: چوارفڕۆکەشەڕکەر هێرشی کردۆتە ناوچەی ئەبوکەمال و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی دەیرەلزور" و بن
خەبات مێدیا: چاوەدێری مافی مرۆڤ لەسووریە ڕۆژی سێشەممە ۲۳ی بەفرانبار بڵاوی کردەوە: چوارفڕۆکەی شەڕکەر هێرشیان کردۆتە ناوچەی ئەبوکەمال و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی دەیرەلزور" و بنکەی چەکدارانی سەربە سپای ترۆریستی ڕژیمی ئێران لەم هێرشانە کراونەتە ئامانج. هەربە پێی ئەم ڕاپۆرتە ڕۆژێک پێشتر ٨تەقینەوە لە باشووری شاری ئالبووکەمال ڕووی داوە کە هاوکات بووە لەگەڵ فڕینی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی نەناسراو لەسەرئەم ناوچەیە. لەدرێژەدا چاوەدێری مافی مرۆڤ لەسووریە نووسی: هێزەکانی ڕژیمی ئێران و چەکدارانی سەربە ڕژیم لە ناوچەی دەیرەلزور لەنێزیکی سنووری عێراق نیشتەجێن و بەهۆی ترس لەهێرشی فڕۆکەی نەناسراو، زوو زوو جێگای خۆیان دەگۆڕن.