خەبات مێدیا: لەدرێژەی گیرتنی هاووڵاتییانی کورد، لانیکەم ٦کەسی دیکە لەشارەکانی نەغەدە، بۆکان، مەهاباد ومەریوان لەلایەن ڕژیمەوە گیراون و ژمارەی هاووڵاتیانی بەندک
خەبات مێدیا: لەدرێژەی گیرانی هاووڵاتییانی کورد، لانیکەم ٦کەسی دیکە لەشارەکانی نەغەدە، بۆکان، مەهاباد ومەریوان لەلایەن ڕژیمەوە گیراون و ژمارەی هاووڵاتیانی بەندکراو لەماوەی یەک حەوتوویی ڕابردوو گەیشتە لانیکەم ۲۹کەس. ڕۆژی چوارشەممە ۲٤ی بەفرانبار، عەبدوڵڵای حاجی ئەحمەدی و کوڕەکەی پەیمان حاجی زادە و گەلاوێژ عەبدوڵڵاهی دەزگیرانی پەیمان گیراون. لەلایەکی دیکەوە عادڵ پەروازە تەمەن ۲·ساڵان کوڕی ڕەحمان خەڵکی گوندی نێ" سەربە شاری مەریوان لەلایەن هێزەکانی ئیتڵاعاتی ئەم شارە گیراوە و چارەنووسی نادیارە. هەروەها ڕۆژی دووشەممە ۲۲ی بەفرانبار حوسەین گەردشی خەڵکی بۆکان لەلایەن هێزەئەمنییەکانی ڕژیم گیراوەو هاوکات حەسەن عەبدی خەڵکی شاری مەهاباد بەهۆکاری نادیار گیراوە. گیرانی هاووڵاتییەکی دیکە لە سنە بەناوی ئارام یووسفی تەمەن ۳۰ساڵ کوڕی محەممەد و خەڵکی شاری سنە ، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات زیندانی کرا. هەروەها دوو هاووڵاتیی دیکە بەناوی ئارام مورادیان و کامیل نووری خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەربەشاری سنە لەڕێگای تەلەفون بانگهێشتی ئیتلاعات کراون و داوای هاوکاریان لێکراوە. ئەو هاوڵاتیانە بەبێ هۆ گیراون و بۆ شوێنیکی نادیار ڕاگوازراون.