پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا 16ڕێکخراو سێ‌ کەسی سەر بە ڕژیمی خستە لیستی گەمارۆکانیەوە.

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا 16ڕێکخراو سێ‌ کەسی سەر بە ڕژیمی خستە لیستی گەمارۆکانیەوە.

خەبات مێدیا: ‌ ئیستۆن منوچین وەزیری دارایی ئەمریکا ڕایگەیاند کە سەرۆکی ناوەندی (ئاستان قودس)و ناوەندی (ستاد ژێر فەرمانی خومەینی) ئەحمەد مروری، بەرپرسی ئاستانی ق

خەبات مێدیا: ‌ ئیستۆن منوچین وەزیری دارایی ئەمریکا ڕایگەیاند کە سەرۆکی ناوەندی (ئاستان قودس)و ناوەندی (ستاد ژێر فەرمانی خومەینی) ئەحمەد مروری، بەرپرسی ئاستانی قودسی ڕەزەوی، وهەروەهامحمەد مۆخبر بەرپرسی ستادی جێبەجێکاری ناوەندی ژێر فەرمانی خومەینی خستۆتە نێو لیستی گەمارۆکان. ئەم ناوەندانە لەژێر چاوەدێری عەلی خامنەیی و نزیکەکانی بەڕێوەدەچێت. ئەمریکا پێش ئەم گەمارۆیانە ژمارەیێک ناوەندی نیزامی، ئەمنیەتی، ئابووری و مەزهەبی ژێردەسەڵاتی خامنەیی ڕێبەری ڕژیمی ئاخوندی خستبوە ناو لیستی گەمارۆکانەوە. هەروەها وەزارەتی بازرگانی ئەمریکا ئەم ناوەندانە وەکوو ڕایەڵەیێک بۆ پشتیوانی خامنەیی لە خامنەیی ناودەبات کە کار بۆ دابین کردنی ئابووری هاوپەیمانانی و هەروەها هاوکاری کردنی دەسەڵات بۆسەرکوتی هاووڵاتیان و پێشێلکردنی مافی مرۆف. ‌جگە لەم دوناوە هێندێک کۆمپانیاو ودامەزراوەی سەربەو ناوەندانە، لەوانە، دانش بۆنیادی بەرەکەت،پەرەپێدانی ئێلێکترۆنیکی مۆبینی ئێران،حیساباتی ڕاهبەری مەسکەن و عومرانی قودسی ڕەزەوی، سەرچاوەکانی قودسی ڕەزەوی، کاشی سونەتی قودسی ڕەزەوی، (کارگوزارەکانی بورسی ئەوراقی بەهاداری ڕەزەوی) وناوەندی ئابووری ڕەزەویش لە ناو ئەم ناوەندانەن کە خراونەتە لیستی گەمارۆکانەوە.


3 ساڵ و 10 مانگ و 7 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 14 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا 16ڕێکخراو سێ‌ کەسی سەر بە ڕژیمی خستە لیستی گەمارۆکانیەوە.

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا 16ڕێکخراو سێ‌ کەسی سەر بە ڕژیمی خستە لیستی گەمارۆکانیەوە.



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن