خەبات مێدیا: سایتی سەنتکام، لە ڕۆژی ٢٨ی بەفرانبار لە بارەی فڕینی بۆمب هاوێژی بی ٥٢ی ئامریکا رایگەیاند: ئەو بۆمب هاوێژانە ئەمڕۆ بە سەرکەوتووانە فڕینی خۆی لەسەر
خەبات مێدیا: سایتی سەنتکام، لە ڕۆژی ٢٨ی بەفرانبار لە بارەی فڕینی بۆمب هاوێژی بی ٥٢ی ئامریکا رایگەیاند: ئەو بۆمب هاوێژانە ئەمڕۆ بە سەرکەوتووانە فڕینی خۆی لەسەر ئاسمانی کەنداوی فارس کۆتایی پێ هێنا. ئەمە بۆ دووەمین کەڕەت لە ماوەی ساڵی ٢٠ ٢١دایە. فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندی ئامریکا وتی: ئەرکی ئەم بۆمب هاوێژانە کارێکی دیارو بەرچاوە، کە ئەویش نیشاندانی پێبەندی بەردەوامی هێزی ئامریکا بە ئەمنیەتی ناوچەکەیە. ژنڕاڵ مەک کینزی" وتی: ناردنی کورتماوەی ئەم بۆمب هاوێژانە بەشێکی گرنگ لە هەڵوێستی دیفاعی ئێمە لە ناوچەکەیە. مانۆڕی بەردەوام لەگەڵ هاوپەیمانان لەناوچەکە، دەرفەتێکە بۆ بەرزبوونەوەی ئامادەیی هێزەکانمان و هەروەها پەیامێکی ڕوون و بەردەوامە هەم بۆ دۆستەکان وهەم بۆ دۆژمنانمان.