شه‌ممه‌ 

3 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ڕژیمی ئێران مافی دەنگدانی لە کۆمەڵەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دەست دا.

ڕژیمی ئێران مافی دەنگدانی لە کۆمەڵەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دەست دا.

خەبات مێدیا: ئانتۆنیۆ گۆتێرێش سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕۆژی یەکشەممە ۲٨ی بەفرانبار، لە نامەیەکدا بۆ ڤۆڵکان بۆزک" سەرۆکی ·٥مین کۆمەڵەی

خەبات مێدیا: ئانتۆنیۆ گۆتێرێش سکرتێری گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕۆژی یەکشەممە ۲٨ی بەفرانبار، لە نامەیەکدا بۆ ڤۆڵکان بۆزک" سەرۆکی ·٥مین کۆمەڵەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، خوازیاری جێ بە جێ کردنی ماددەی ۱۹ی بڕیارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان لەپەیوەند بە ڕژیمی ئێران و چەن وڵاتی دیکە بوو.
بەپێی ئەم ماددەیە، وڵاتانێک کە بۆماوەی دووساڵ پوڵی بەشداربوونیان نەدەن، ئەوە مافی دەنگدانیان بەشێوەی کاتی لەدەست ئەدەن. 
ئەم بڕیارە جگە لە ڕژیمی ئاخوندی ئێران، هێندێک وڵاتی تری وەکوو کۆماری ئافریقای ناوەندی،کۆمۆر،کۆنگۆ، لیبی، نایجیریا، سۆماڵ، سوودان، زیمباوە و ..... لەخۆ دەگرێت.


3 ساڵ و 10 مانگ و 5 ڕۆژ و 3 کاتژمێر و 37 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

ڕژیمی ئێران مافی دەنگدانی لە کۆمەڵەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دەست دا.

ڕژیمی ئێران مافی دەنگدانی لە کۆمەڵەی گشتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە دەست دا.



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن