پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بڵاوبوونەوەی کۆڕۆنا لەنێو هێزەکانی سپای ترۆریستی پاسداران

بڵاوبوونەوەی کۆڕۆنا لەنێو هێزەکانی سپای ترۆریستی پاسداران

خەبات مێدیا: هاوکات لەگەڵ سێیەمین مانۆڕی سەربازی ئێران لە دوو حەوتوویی ڕابردوودا، هێزەکانی سپای ترۆریستی پاسداران بەهۆی ڕەچاونەکردنی ڕێکارە تەندرووستیەکان، توو

خەبات مێدیا: هاوکات لەگەڵ سێیەمین مانۆڕی سەربازی ئێران لە دوو حەوتوویی ڕابردوودا، هێزەکانی سپای ترۆریستی پاسداران بەهۆی ڕەچاونەکردنی ڕێکارە تەندرووستیەکان، تووشی کۆڕۆنا بوون. 
هەرئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی کە سپای ترۆریستی پاسداران هاوکاری وپێداویستی زۆرتری لە وەزارەتی تەندروستی داوا کردووە.
لەزۆربەی شارەکان کە ئەم مانۆڕانەی تێدا جێبەجێ کراوە، بەهۆی ئەوەی کە ژمارەیەکی بەرچاو لە سەربازە بەشداربووەکان تووشی کۆڕۆنا بوون و گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە، نەخۆشخانەکان جێگایان نەماوە.
پارێزگاکانی ناوەند و باشووری ئێران زۆرترین ڕێژەی تووشبووانیان لەنێوان هێزە سەربازیەکان دا هەیە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان وێڕای ئەم مانۆڕانە، ڕێوڕەسمی ئایینی (ایام فاگمیە) بەڕێوەدەچێت کە هەزاران کەس لە هێزەکانی سپا وبەسیج بەبێ ڕەچاوکردنی ڕێکارە تەندروستییەکان بەشداردەبن و ئەمە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبووان، و هەروەها بەشداری نەکردنی خەڵکی ئاسایی، ڕژیمی ناچارکردووە تا بەسیج وهێزە ئینتزامییەکان بەتایبەت سپا وبەسیج ناچار بە بەشداری بکات. 
پێشتریش هەواڵی زۆر لەسەر تووشبوونی هێز وفەرماندەکانی سپای ترۆریستی پاسداران و هێزی قودس بڵاو بۆتەوە.
کیومەرس حەیدەری" فەرماندەی هێزی زەوینی سوپای ڕژیمی ئێران ڕۆژی دووشەممە ۱٨ی ژانویە، ڕایگەیاند کە ڕۆژی سێشەممە هاوکات لەگەڵ ڕێوڕەسمی سوێند خواردنی جۆ بایدن لە کەنار ئاوی دەریای عەمان، مانۆڕی سەربازی بە بەشداری هێزەکانی هەوابۆرد"،کۆماندۆ" و تیپی کاردانەوەی خێرا" بەڕێوە دەبات.
هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی ئاڵۆزی نێوان تاران و واشنگتۆن، ئەمە سێیەمین مانۆڕی نیزامییە کە ئێران لەماوەی دوو حەوتوویی ڕابردوودا بەڕێوەی دەبات.


3 ساڵ و 10 مانگ و 1 ڕۆژ و 9 کاتژمێر و 25 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بڵاوبوونەوەی کۆڕۆنا لەنێو هێزەکانی سپای ترۆریستی پاسداران

بڵاوبوونەوەی کۆڕۆنا لەنێو هێزەکانی سپای ترۆریستی پاسداران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن