پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بەرزبوونەوەی ڕێژەی خۆکوژی لە ئێران

بەرزبوونەوەی ڕێژەی خۆکوژی لە ئێران

خەبات مێدیا: ژمارەی قوربانیانی خۆکوژی لەماوەی هەشت مانگی سەرەتایی ساڵی ۱۳۹۹لە وڵاتی ئێران، بەڕێژەی 4.2 لەسەد زیادی کردووە.

خەبات مێدیا: ژمارەی قوربانیانی خۆکوژی لەماوەی هەشت مانگی سەرەتایی ساڵی ۱۳۹۹لە وڵاتی ئێران، بەڕێژەی 4.2 لەسەد زیادی کردووە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامە ناوخۆییەکانی ڕژیم، ڕێژەی خۆکوژی لەماوەی هەشت مانگی سەرەتایی ئەمساڵ ٤.۲ لەسەد لەچاو هەشت مانگی سەرەتایی ساڵی پێشوو بەرز بووەتەوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لە ڕێکخراوی پزیشکی یاسایی نووسی: لەسەرەتای ئەمساڵ دا تا کۆتا ڕۆژەکانی مانگی خەزەڵوەر، ڕۆژانە ۱٥کەس بەهۆی خۆکوژی گیانیان سپاردووە.
بە پێی ڕاپۆرتەکان، لە هەشت مانگی سەرەتای ئەمساڵ سێ هەزار و ٥٨۹کەس خۆکوژیان کردووە، ئەمە لە کاتێکدایە کە ساڵی ڕابردووی ۱۳۹٨، ڕێژەی خۆکوژی پێنج هەزار و ۱٤۳کەس بووە.
ڕۆژنامە ناوخۆییەکانی ڕژیم نووسیویانە کە بەرزبوونەوەی ٤.۲لەسەدی ژمارەی قوربانیانی خۆکوژی لەمساڵ دا لەکاتێکدایە کە ڕێژەی خۆکۆژی لەساڵی ۱۳۹٨لەچاو ساڵی ۱۳۹·، ٠ /٨هەشت لەسەد زیادی کردبوو.


3 ساڵ و 10 مانگ و 1 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 56 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بەرزبوونەوەی ڕێژەی خۆکوژی لە ئێران

بەرزبوونەوەی ڕێژەی خۆکوژی لە ئێران



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن