هه‌ینی 

8 پووشپه‌ڕ 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

2018 ساڵی شەرم وشورەیی بوو بۆدەسەڵاتی ئێران!

2018 ساڵی شەرم وشورەیی بوو بۆدەسەڵاتی ئێران!
بێهروز ئه‌رده‌ڵان

مافی مرۆڤ دەڵێن کاڵاێیکی هەرزان بەهایە و لەلایەن دەوڵەت وهێندێک بەناو پارێزەر سات وسەوداێیکی سووکی پێدەکرێت ،ئەگەر وانیە !؟ بۆ چل ساڵە ڕژیمی ئاخوندی ئەم مافە...


مافی مرۆڤ دەڵێن کاڵاێیکی هەرزان بەهایە و لەلایەن دەوڵەت وهێندێک بەناو پارێزەر سات وسەوداێیکی سووکی پێدەکرێت ،ئەگەر وانیە !؟ بۆ چل ساڵە ڕژیمی ئاخوندی ئەم مافە پێشێل دەکات وکاردانەوەکانیش لە بەیانیەێکی لاواز زیاتر نەبووە. ناکرێت ئاماژە بە ڕاپۆرتە بێ کردارەکان نەکەین وئەگەر وەک بڵاو کردنەوەی ڕێژەی پێشێلکاری وداتایکی بێت ،دەبێ ئاماژەی پێبکەین وسەرنج بخەینە ئەو لایەنە کە ئاخۆ تۆماری ئەم تاوانانە لەلای ئەم کاناڵانە چەندە وسەرچاوەکەی کێیە.. ساڵانە کە ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ڕاپۆرت بڵاو دەکەنەوە ودەپەڕژێنە سەر ڕێژەی تاوان وتاوانکاری حاکمانی سەرەڕۆ وچەوسێنەر، سەبارەت بە مرۆڤ ومافە نەبووەکانی ،ئەمساڵیش یەکێک لەو ڕێکخراوانە بەناوی سازمانی لێبووردنی نێونەتەوەیی بەنیوە ناچڵی وکەم وکوڕی ڕاپۆرتی خۆی پێشکەش کرد ولە بواری پێشێلکاری لەلایەنی دۆخی مرۆییەوە ، ساڵی 2018ی وەک ساڵی (شەرم) بۆ ئیران ودەسەڵاتە شەرم هێنەرەکەی ناودێر کرد وگووتی: لێپرسراوانی ئێران لە 2018 دا ساڵێکی پڕلە شەرم وشورەیی کەلەمێژوودا بێ وێنەیە بۆ خۆیان تۆمار کردو گەیشتن بەم نازناوە کە پڕبە پێستیانە . دامەزراوی نێودەوڵەتی پارێزەری مافی مرۆڤ لە ڕاپۆرتی ساڵانەی خۆی کە ڕۆژی پێنج شەم بڵاو کرایەوە ،باس لە ڕێژەی بەرزی تاوانکاری سەرانی ڕژیم دەکاو پێی وایە لەگەڵ گەشەی کۆمەڵ وسەردەمی گڵوبالیزم ،ئەم سیستمە واتە ڕژیمی ئێران هەر لە پاشەکشێدایە. ئەم ڕێکخراوە دەڵێ: کە لەساڵی 2018 زیاتر لە حەووت هەزار خۆپیشاندەر کە پێک دێن لە چالاکانی مافی ژنان ،تێکۆشەرانی ژینگە ،خوێندکاران ، هەواڵنێران و ڕۆژنامە نووس، کرێکاران ،داکۆکیکارانی مافی کەمینەکان لە زیندان کراوون وبەشێوەێیکی نایاسایی دەست بەسەر وهێڵڕاونەتەوە.

لەو ڕاپۆرتەدا هاتووە کە لەساڵی ڕابردوو 11 پارێزەر، 50 ڕۆژنامەنووس ،91 خوێندکار، 112 چالاکی مافی ژنان ، 63 چالاکی ژینگەپاریز ، 467 کرێکار ،زیاتر لە 200 دەروێشی گوناباد ، 171 مەسیحی و 95 بەهایی لە ئێران ڕاپێچی زیندان کراوون ولێپێچینەوەی توندیان لەگەڵ کراوە . فیلیپ لوتێر ،بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوین وباکووری ئەفریقا دەڵێت : ساڵی شەرم بۆ ئێران ،بەواتای ئەوەیە کە لێپرسراوای ڕژیم هەوڵیان داوە بە پێخوست کردنی مافی ئازادی وڕادەربڕین وڕێگەگرتن لە ناڕەزایەتی ئاشتیخوازانە ،کەشێکی ترسێنەر پێک بهێنن تا خەڵک نەوێرێ دەنگی ئیعتراز دەرببڕن ودەنگیان لەگەروودا بخنکێنن. جووڵەی ناڕەزایەتی سەراسەری لەئێران کە لەڕۆژی پێنج شەممە حەوتی بەفرانباری 1396 دەستی پێکرد و 160 شاری ئێرانی گرتەوە ، لێپرسراوانی ئێران بە توندی و وەحشیانە ڕووبەڕووی بوونەوە ولەم ڕووداوانەدا چەندین کەسیشیان کوشت وبڕێکی نادیاریان بێ سەرەوشوێن کرد. لە باری نێودەوڵەتی وکاردانەوە بە وەحشیگەریەکانی ڕژیم ،مایک پێنس، جێگری سەرۆکی وەڵاتە یەکگرتووەکان ، یەکەم کەس و هاووکات یەکێک لەلێپرسراوانی بەرزی ئەمریکا بوو ،کە پشتیوانی لە جووڵەی ناڕەزایەتی خەڵکی ئێران کرد و گووتی: کە دەربڕینی ناڕەزایەتی مافی خەڵکە، چۆن ڕژیم دەتوانێ ئەم مافە لەخەڵک زەووت بکات؟. ئەگەرچی ڕژیم هەوڵی تەواوی دا بەهێرشی وەحشیانە وسەرکووت بەر بە شەپۆلی ناڕەزایەتی بگرێت ونەیهێڵێت ،بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە بەتەواوی دایمرکێنێتەو و بەشێوەی پچر پچڕ وڕۆژانە ئەم ناڕەرایەتیانە لە شارەکانی ئێران درێژەی هەیە. لەڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوی لێبووردنی نێونەتەوەیی کە زیاتر باس لە ڕۆژگەڵێکی پڕلەسەرکوتی خەڵکی ناڕازی کراوە و وێ دەچێ تەنیا ئەو ڕۆژانەی کدبێتە پێوەر بۆ ڕێژەی سەرکوتکاری، گرتن وکوشتن ، کۆی ناڕەزایەتی و بڕێک هێور بوونەوەی پاش شەپۆلە بەهێزەکەی لەبەر چاو نەگرتبێت یان ڕێگەی نەدرابێ ، تەواوی کارنامەی ڕژیمی ئاخوندی سەبارەت بە موخالیفان و هەموو ئەو تاوانکاریان سەبارەت بەخەڵک کەڕوویان داوە وەک خۆی تۆمار وبڵاو بکاتەوە. بەم پێیە دەتوانین بڵێین ئەم ڕاپۆرتەی سازمانی لێبووردنی نێونەتەوەیی سەبارەت بە گرتن وکوشتن وزیندانی خەڵک وسەرکوت ، دڵۆپێکە لە دەریای تاوانکاری وخەفەقانی سیستمی ئاخوندی لەم ماوەیەدا. بەپێی کارنامە وپێشوونەی ڕژیم لە جینایەت وسەرکووت ، ڕاپۆرتەکە نیوەی تاوانەکان نیشان ئەدا وبەهیچ کلۆجێک نەیتوانیوە ئاوێنەی باڵا نوێنی ڕژیم وپێشوونە پڕ لە شەرم وشورەییەکەی بڵاو بکاتەوە . ڕاپۆرتەکە بەهۆی سەرچاوەگەلی سەرو ڕژیم تەواو کراوە و من وای دەبینم لەبەشێکیدا یان خۆی لێلاداوە ،یان پێی ووتراوە یان کراوە کە دەبێ بەم شێوە بێت، چونکە ئاماژەی بە کوردستان کە نووکی هێرشی هەموو لایەنەی دەسەڵاتە و بەدەست گرفتی زۆرەوە دەناڵێنێ ،مەکتوب نیە و باسەکەی لەگەڵ پێشێل کردنی مافی کەمینە ، تێکەڵ وپێکەڵ کراوە.

لە ئێستادا کە دۆخی کوردستان ئەمنیەتیە و لەپێوەند بە ڕەچاو کردنی یاسا ، جەنگەڵستانی ڕژیم حاکمە، سوپای پاسداران و وەزارەتی ئیتلاعات ، هەموو شتێکن. ڕژیم کە لە لایەنی لەداردانەوە پلەی بەرزە ولە ڕیزی وەڵاتانی ئێعدامگەرە ، هەزاران کەسی لەدار داوە و زیاتر لەو ڕێژەیەشی لە چاوەڕوانی جێبەجێ کردنی حوکمی ئیعدامدا هێشتۆتەوە. کۆڵبەرانیش کە کوشتنەکەیان وەک کوشتنێکی عەمدە و ڕۆژانە دەکرێنە ئامانج، ناویان هەر نیە. کۆڵبەران کە لە ڕووی ناچاری پەنا بۆ ئەم کارە دەبەن ، ڕژیم لە پێشێل کردنی مافی ئەم چینە ،سڵی نەکردۆتەوە.

ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوی لێبووردن ،ئەگەرچی ئاماژەیکە بە دڕندەیی دەسەڵاتی ئاخوندی ، دەبوو ئەم تاوانە سەرەکیانە لە ڕاپۆرتەکەییدا بگونجێنێت. ئەو هەموو ئێعدام وهەڵاواردنەی لە کوردستان پشت گوێ خستووە و ئێعدامی زیندانینی سیاسی کورد وکوشتنی بەعەمدی کۆڵبەران ،دەبوو ئێستا ڕۆژەڤی کاری ئەم ڕێکخراوانە بێت و داوای ئەوە بکەن کە دەبێت پەروەندەی پڕلە تاوانی ڕژیمی ئاخوندی لەمەر ئەم گشتە جینایەته بدری بەشۆڕای هێمنایەتی.....

 


5 ساڵ و 4 مانگ و 25 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 25 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

2018 ساڵی شەرم وشورەیی بوو بۆدەسەڵاتی ئێران!

2018 ساڵی شەرم وشورەیی بوو بۆدەسەڵاتی ئێران!



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن