پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی 75 ساڵڕۆژی کۆماری کوردستان!

پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی 75 ساڵڕۆژی کۆماری کوردستان!
بابەشێخ حوسەینی

پێشەکی بە بۆنەی حەفتاو پێنجەمین ساڵڕۆژی کۆماری کوردستان کە بە ڕێبەرایەتی پێشەوا قازی محەممەد دامەزرا

جەماوەری ستەملێکراوی کورد!

خەباتکارانی ڕێگەی ئازادی!

پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان و کەس و کاری شەهیدان!

پێشەکی بە بۆنەی حەفتاو پێنجەمین ساڵڕۆژی کۆماری کوردستان کە بە ڕێبەرایەتی پێشەوا قازی محەممەد دامەزرا، پیرۆزبایی بە خوشک و برایانی کورد، خەباتکارانی ڕێگەی ئازادی، پێشمەرگە قارەمانەکان و تێکۆشەرانی خەباتکار و زیندانیانی سیاسی کە لە زیندانەکانی ڕژیمی ملهوڕی ئاخوندی کەوتونە بەر شکەنجەی جەستەیی و دەرونی، پێشکەش دەکەم. کۆماری کوردستان لە مێژووی خەباتی ڕزگاریخوازی و مافخوازی خەڵکی کوردستاندا، روناکی رۆژانی رەش و دەستکەوتێکی گەورەیە،کۆماری کوردستان ئاسۆی ڕوونی خەباتی ڕەوای خەڵکی کورستان ورەو باوەڕ بە خۆ بوون و هێمای نەسرەتن و هەستانەوەیە.

کۆماری کوردستان نیشاندەری زیندوویی دانیشتوانی کوردستان بە تێکڕای نەتەوەو زمان و دین وباوەڕەکانە. دامەزرانی کۆماری کوردستان لەو سەردەمەدا بە دروشمی پێکەوە حەوانەوە لە گەڵ تێکڕای خەڵکی ئێران، ئەو ڕاستیەی سەلماند کە کورد ئامانجی بە دەست هێنانی مافە ڕەواکانیەتی لە چوارچێوەی ئێران و هیچ کات نەیویستوە ببێتە هەڕەشەو مەترسی، بەڵام حکومەتی دیکتاتۆری حەمەڕەزا شا لە جیات سەلماندنی مافەڕەواکانی گەلی کورد لە ئێراندا،بە کێشە دروست کردن و هێرش بۆ سەر شارەکانی کوردستان و دەسەڵاتی کۆماری کوردستان، درێژەی بە جینایەتکاریی و پەیڕەو کردنی سیاسەتی دیکتاتۆری و هەوڵ بۆ فەوتانی گەلی کورد دا. لە کاتێکدا کە کۆماری کوردستان لە ماوەی نزیک بە یەک ساڵ تەمەنیدا بووە نمونەی پێکەوە حەوانەوەو ئاشتی و تەبایی لە نێوان چین و تۆێژەکانی کوردەواری و نەتەوەو باوەڕەکانی کوردستان.

سیاسەتە دژمنکارانەی حکومەتی حەمەڕەزا شا بۆ هەمیشە وەک خاڵێکی ڕەش بە سەر مێژووی دەسەلاتە دیکتاتۆرەکەی خانەوادەی پەهلەوی دەمێنێتەوە. ڕژیمی ملهوڕی ئاخوندی کە میراتگری ستەمگەری و جینایەتکاریی ڕژیمی شایە،لە ماوەی چل و دوو ساڵی دەسەڵاتیدا دڕندانەتر لە حکومەتی حەمەڕەزا دانیشتوانی کوردستان و تێکڕای خەڵکی ئێرانی خستۆتە ژێر ستەم و چەوسانەوە،بەڵام سەرەڕای ستەمگەری دەسەڵاتی ئاخوندەکان، تێکۆشان و چالاکی هاونیشتمانیانی کورد بەردەوامەو ستەم و ئیعدام نەیتوانیوە ببێتە هۆی پاشگەزبونەوەی دانیشتوانی کوردستان لە خەبات بۆ گەیشتن بە مافەڕەواکانیان و لە خەبات بۆ ڕوخانی ئەو ڕژیمە دیکتاتۆرو ستەمگەرە.

لە ساڵیادی دامەزرانی کۆماری کوردستان، داواکارم کە خاڵە ئەرێنی و بەکەڵکەکانی کۆمار بکرێنە سەرچاوە بۆ کارەکان و لە خاڵە لاوازەکانی بۆ کارو تێکۆشانمان بخەینە بەرچاو هەوڵ بدەین لە سەر بنەمای دروشمی گونجاو بە کردەوە هەنگاو هەڵگرین و درێژە بە تێکۆشان نیشتمانی و نەتەوەیی بدەین. بە بۆنەی ئەم یادە پیرۆزە داوا لە هێزیە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران دەکەم لە چوارچێوەی پلاتفۆرم و پڕۆژەێکی هەمەچەشنە کە دەستەبەری ئامانجە سەرەکیەکانی هەمووان بێ‌،پێکەوە لە پێناو وەدی هاتنی ویستەکانی دانیشتوانی کوردستان و ئامانجی شەهیدانی سوورخەڵاتی شۆڕشی مافخوازانە بۆ لە ناوچوون و ڕوخانی ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی تێ‌ بکۆشین.

بڕوخێ‌ ڕژیمی دیکتاتۆری ئاخوندی ئێران

سەرکەوێ‌ خەباتی ڕەوای میللەتی کورد


لە گەڵ پیرۆزبایی دووبارەم

سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران سکرتێری گشتی

بابەشێخ حوسەینی

٢ی ڕێبەندانی ١٣٩٩ کۆچی خۆری


3 ساڵ و 9 مانگ و 30 ڕۆژ و 23 کاتژمێر و 42 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی 75 ساڵڕۆژی کۆماری کوردستان!

پەیامی پیرۆزبایی سکرتێری گشتی سازمانی خەبات بە بۆنەی 75 ساڵڕۆژی کۆماری کوردستان!



په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمیدیا ڕۆژنامه‌ و میدیایه‌کی ئه‌له‌کترۆنیه‌.  ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران سەرپەرستی دەکا. خەباتمیدیا بۆ خزمەت بە گەلی کوردو شۆڕشی ڕەوای مافخوازانەی کورد و ئازادیی کوردستان و بەربەرەکانی ڕژیمی دێکتاتۆری ئاخوندی تێدەکۆشێ.  خەباتمیدیا لە لایەن دەستەیەک ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکارانه‌وه‌، هه‌واڵ‌و زانیاریی  و ڕوداوه‌کان له‌سه‌ر کوردستان، ئێران و ناوچه‌که‌ به‌ خوێنەران و بینەرانی دەگەێنێ.

په‌یوه‌ندی گرتن